بەلخه، گوندی بەڵخە ئێستا لە کوردستان لە هەورامان لە سەر سنووری دەستکردی "ئێران و ئێراق" هەڵکەوتووە و ماوه. ئەم شوێنە لە سەردەمی خۆی باژێرێکی مەزن بووە و کۆشکی بە ناوبانگی کەی گوشتاسپی لێبووه، هەرچەندە ئێستا لە شێوەی گوندێکی چەند ماڵی لێ ماوە و لە دوای هێرشی عەربی موسوڵمان و هێرشی بێ بەزیی مەغۆلەکان و تاتارەکان و پاشان لە سەردەمی ڕژێمی بەعس ئەم گوندەی شتێکی وای لێ بە جێ نەماوه. ئەم گوندە لە نێوانی گوندەکانی "دەڕەی مەڕ، دەرکێ، هانەگەرمەڵه، ڕەشین و دزڵی و شارەکانی هەڵەبچە و مەریوان" هەڵکەوتووه.
فەرهەنگی ئاڤێستا - ئامادەکردن و نووسینی: بابان سەقزی
Let op: Kurdipedia wil van alle Koerdische dialecten alle woorden en zinnen verzamelen, help a.u.b. Kurdipedia.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 544 keer bekeken