گەرماوێکی مێژوویی شاری #سەقز#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. لە فەرمانگەی میراتی کولتووریی و شوێنەوارە مێژووییەکانی وڵاتی داگیرکەری ئێران تۆمار کراوە.
لە ڕاپۆرتێکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە (فەرمانگەی میراتی کولتووریی و شوێنەوارە مێژووییەکانی وڵاتی داگیرکەری ئێران) هۆشداری ئەوەی داوە کە گەرماوی مێژوویی حاجی ساڵحی سەقز، لە حاڵی فەوتان و لەنێوچووندایە و ئەگەر بەرپرسانی پەیوەندیدار چارەسەرێکی بۆ نەدۆزنەوە بەزوویی هەرەس دەهێنێت.
لە بەشێک لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بەهۆی پشتگوێ خستنی ئەم شوێنەوارە مێژوویییە لەلایەن بەرپرسانی فەرمانگەی میراتی کولتووری و هەروەها درووستکردنی کۆمەڵێک باڵەخانە و تەلاری گەورەی بازرگانی لە تەنیشت گەرماوەکەدا، هەنووکە جگە لەوەی کە نما و بەجەوەنی گەرماوی حاجی ساڵح بەتەواوی داپۆشراوە، مەترسی ڕووخان و هەرەس هێنانی ئەم شوێنەوارە مێژوویی و دەگمەنەی شاری سەقز، لە هەموو کاتێک زیاتره. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,571 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!