ساڵی 1364ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی ئەدەب دۆست و هونەرپەروەر لە دایک بووە و ماوەی 7 ساڵە خەریکی یاری تۆپی پێیە و بۆ 3 ساڵ دەچێ کە وەک یاریزانی سەرەکی یانەی یاری تۆپی پێی ئافرەتانی پارێزگای کوردستان ڕۆڵ دەبینێ.
ناوبراو هەنووکە وەک یاریزان لە یانەی (تربیت) لە شاری سنە یاری دەکات و تا ئێستا لە چەندین کێبڕکێ لە ئاستی ئێران و کوردستاندا بەشداری کردووە و توانیویەتی لەگەڵ یانەکەیدا کۆمەڵێک سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکات، کە دەتوانین ئاماژە بەم سەرکەوتنانە بکەین: بە دەست هێنانی پلەی سێهەم لە ئاستی هەموو ئێراندا لە کێبڕکێکانی خولی دەستەی دووهەمی ئێران و سەرکەوتن بۆ خولی دەستەی یەکەم، سەرکەوتن بۆ دەستەی یەکەم لە ساڵی 85 لە یەکەمین خولی کێبڕکێکانی یاری تۆپی پێی ئێران، سەرکەوتن بۆ دەستەی باڵای ئێران لە ساڵی 86 لە دووهەمین خولی کێبڕکێکانی یاری تۆپی پێ و هەروەها بە دەست هێنانی پلەکانی یەکەم و دووهەم بۆ شاری سەقز لە کێبڕکێکانی پارێزگای کوردستان.
حەمیدە سائێب، جگە لە سەرکەوتنە تیمیەکانی، توانیویەتی لە چەندین خولی کێبڕکێدا پلەی تایبەتی بە دەست بهێنێ، وەکوو: دیاری کردنی وەک باشترین یاریزانی کێبڕکێکانی خولی لاوان لە ساڵەکانی 81 و 82 و هەروەها لە ساڵی 1387 وەک (تکنیکی)ترین یاریزان دیاری کراوه.
شایانی باسە کە خاتوو حەمیدە سائێب، نەوەی شاعیری ناوداری کورد، مامۆستا عەبدولکەریم سائێب ناسراو بە "زاری" یه، و جگە لە بواری وەرزش، لە بواری مۆسیقاش دا چالاکە و هەنووکە لە لای هونەرمەندی مۆسیقاژەن بەڕێز کاک عەلی عابدی خەریکی ڕاهێنان و خۆپێگەیاندنه.
خاتوو حەمیده، وەرزش و مۆسیقا بە تەواوکەری یەکتر دەزانێ و پێی وایە کە مۆسیقا و وەرزش پێکەوە دەتوانن ڕۆڵێکی باش و ئەرێنیان هەبێ لە بواری سڵامەتی ڕۆح و جسم و ناخی هەر مرۆڤێک و هاوکات ئەم دوانە بە پێویستی سەرەکی ژیانی ئاڵۆزی ئەمڕۆی کۆمەڵگا ناو دەبات.
ناوبراو هەنووکە لە ئۆردووی یانەی تەربیەتی سنەدایە و خۆی بۆ بەشداری کردن لە کێبڕکێی خولی نایابی یانەکانی وڵاتی ئێران ئامادە دەکات کە بڕیار وایە لە ڕێکەوتی 2ی جۆزەردان لە شاری بەندەر ئەنزەلی بەڕێوە بچێت.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,931 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!