بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی
وەرگێڕانی: فارووق ڕەسوڵ یەحیا
یەکێکە لە پەیامەکانی نووری مامۆستا سەعیدی نورسی (بەدیع الزمان)، ئەم پەیامە لە (بوون) و (یەکتایی) خودا دەدوێت لەچاو گەشتیارێکدا کە دیتە دونیا، کە زۆر شت سەرنجی ڕادەکێشێت و تووشی سەرسامی دەبێت (میوانخانەیەک لەو پەری سەخاوەتدا، پێشەنگایەک لەو پەری جوانی، سەربازگەیەک بەو پەڕی ساموشکۆ و ناوازەی، باخچەیەک لەو پاری دڵڕفێنی، پەڕاوێکی کراوەو پڕ واتا لەو پەڕی ڕەوانیدا....) جا لەم کاتەدا ئەم میوانە گەشتیارە خولیایی ناسینی خاوەنی ئەم گەورەی و زاناییەی دەکەویتەسەر، کتوپڕ ئاسمانە جوان و گەش و بە ئەستێرە درەوشاوەکانی لێ دەرکەوت، کە بۆ ئەمی دەروانی و پێی دەوت : (بۆم بڕوانە، من بەو کەسەت ئاشنا دەکەم کە بە دوایدا عەوداڵی)، ئیدی لێرەوە لەگەڵ (ژیری)ی خۆی گەشتەکەی لە ئاسمانەکانەوە دەست پێ دەکات هەموو گەردوون و نادیاریەکانیش کەشف دەکات....
Let op: Er is geen PDF-bestand in Kurdipedia voor dit boek beschikbaar, help Kurdipedia om dit bestand te verkrijgen! Boek verzenden Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 10,235 keer bekeken