مەدیحە سۆفی، هەڵگری ماستەرە لە بواری ژینگە لە زانکۆی بۆن-ئەڵمانیا ساڵی 2007، دکتۆرا لە بواری وزە و قەیرانی کەمیی ئاو لە جیهاندا و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. چەندان توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی نووسیوە لەبارەی بوونی وزە لە جیهاندا، کاردانەوەی بەکارهێنانی وزەی تەقلیدی لەسەر ژینگە، گۆڕانی کەشوهەوا و ماکەکانی، وزەی سەوز یا وزەی دووبارە، قەیرانی کەمیی ئاو لە جیهاندا، کاردانەوەی زۆربوونی دانیشتووان لەسەر بەرهەمهێنان، ئابووری وەکوو دەستەڵات لە جیهاندا، سامانی مرۆیی وەکوو هێزێکی ناوخۆیی. ئەندامی باڵای ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی کوردستانی. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,671 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!