شاهۆ حوسێنی لە دایک بوی 7 خەرمانای 1352 لە شاری #مەهاباد#، قوتابخانەی تا وەرگرتنی دیپڵۆم لە مەهاباد تەواو کرد.ساڵی 1379 لیسانسی ئەدەبی فارسی وەرگرت، لە ساڵی 1379 تا 1383 کە ئەنجوومەنی ئەدەبی مەهاباد داخرا بەرپرسی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەهاباد بوو. ساڵی 1380 زەماوەندی کردووە و لە هەمان ساڵیش دا وەک مامۆستای قوتابخانە خزمەتی دەست پێ کردوە، ساڵی 1389 بوو بە خوێندکاری کارناسی باڵای زانستی سیاسی لە زانکۆی نێونەتەوەیی #خومەینی# لە شاری قەزوێن، بەڵام بە هۆی گیران نەی توانی تەواوی بکات، شاهۆ حوسێنی وەک ڕۆژنامەوان لەگەڵ بڵاڤوکەکانی، ڕۆژهەڵات، #ڕۆژی ڕوون# و مەهاباد بە نوسینی وتار هاوکاری کردووە
بۆ دیتنی بەرهەم و بابەتەکانی شاهۆ حوسێنی سەردانی ئەم لینکانە بکەن:
https://serdemikurd.blogspot.com/
شاهۆ حوسێنی لەپاش نیشتەجێ بوون لە ئاڵمانیاش بە نووسینی وتار هاوکاری ماڵپەرەکانی وشە، دەنگەکان، ئەمرۆ، ڕۆژهەڵات تایمز و ان.ان.اس ڕۆژی کردوە و هەروەها وتاری لە ڕۆژنامەکانی خەبات و ڕوودادا بڵاو کراوەتەوە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 11,737 keer bekeken