بەرپرسی بەشی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی ئاشکرای دەکات، لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیکەی 22 هەزار ڕەگەزنامەو 16 هەزار پێناسیان تەواوکردووە بۆ هاوڵاتیان، لەدوای ئەو بڕیارەی دەبێت ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی فسفۆڕ بێت.
سەڵاحەدین خالید، بەرپرسی بەشی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی بە(خەندان)ی ڕاگەیاند: لەدوای دەرچونی ئەو بڕیارەی کە دەبێت ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی فسفۆری پێوەبێت، نزیکەی 294 هەزار ڕەگەزنامە و نزیکەی 70 هەزار پێناسی باری شارستانیمان بۆ هاوڵاتیان دەرهێناوەو نوێکردووەتەوە.
سەڵاحەدین وتیشی: تەنها لەم دوو مانگەی ساڵی 2013 دا نزیکەی 16 هەزار پێناسی باری شارستانی و نزیکەی 22 هەزار ڕەگەزنامەی عێراقی تەواوبووە.
بەپرسی بەشی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە 600 ڕەگەزنامە و پێناس بۆ هاوڵاتیان تەواو دەکەن و 200 دانەیان بۆ ئەو کەسانەیە کە زۆر پێویستیان پێیەتی و زوو کارەکانیان بۆ دەکەن.
- 11-03-2013
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,777 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!