وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە تاکو یەکەم ڕۆژی جەژن 105 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی قەیسبووک ئاماری هاتنی گەشتیارانی بۆ هەرێمی کوردستان تا یەکەم ڕۆژی جەژن بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکەی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان تا یەکەم ڕۆژی جەژن 105 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە زۆرترینیان بۆ سنووری پارێزگای هەولێر بووە.
هاتنی گەشتیارانیش بۆ هەرێمی کوردستان بەم شێوە بەسەر سنووری پارێزگاکان دابەش بوون:
هەولێر= 50 هەزار گەشتیار
سلێمانی= 22 هەزار گەشتیار
دهۆک= 24 هەزار گەشتیار
گەرمیان = 9 هەزار گەشتیار
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژەشی بەوەداوە کە "ژمارەکە لەبەرزبوونەوە دایە و دواژمارەش لە چوارەم ڕۆژی جەژن ڕادەگەیەنین".
- 09-08-2013
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 14,568 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!