ئێمە دوو وەکو دوو خوشکی پاشماوەی ئەنفال کە جگە لە باوەژنمان دەیان ئەندامی تری خێزانەکەمان بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتوون و خۆشمان گیرۆدەی دەستی دەستنەڕۆیی و ژیانی کوللە مەرگین و ڕۆژگارەکانی ژیانمان لە ناحیەی ڕزگاری بە هەژاری و بەدبەختی بەسەردەبەین.
بەرێزان… لە ژێر سایەی حکومەتی کوردیدا کە بودجەیەکی زەبەلاحی لەبەردەستدایە
و کەم خێزان هەیە بەخێزانی موستەشار و کۆنە بەعسیەکانەوە له و بودجەیە موچەی نەبێت، بەڵام ئێمە ئەم دوو خوشکە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە موچەکانمان بڕدراوە کە پێشتر هەریەکەمان موچەی مانگانەی 150 هەزاردینارمان پێدەدرا.
بەرێز سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی.. ئێمە هەریەکەمان به و 150 هەزار دینارە قانیع بووین، لەکاتێکدا 150 هەزار بەشی ڕۆژێکی خێزانێکی دەوڵەمەند و خۆپێداو ناکات کەچی حکومەت ئەو موچە کەمەشی پێرەوا نەبینین و بری.
لە چەند مانگی ڕابردووشدا کاتێک نێچیرەڤان بارزانی سەردانی کەلاری کرد خۆمان گەیاندە هۆڵی وەرزش و لاوان کە ئەو ڕۆژە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێکخراوەکان هەبوو، بەڵام نەیانهێشت بیبینین بەبیانووی ئەوەی موچەکانمان بۆ دەگێرنەوە، بەڵام دوایی دەستی دەستیمان پێکراو هیچیان بۆ نەکردین.
ئێمە لەگەڵ ئەوەشدا زۆر سوپاسی مامۆستا ئارام وەزیری شەهیدان دەکەین کە دوای بڕینی موچەکانمان مانگانە لە نەسریەکەی بڕی سەد هەزار دینارمان پێدەدات، بەڵام داواتان لێدەکەین له و بودجەیەی کە تەنها ئێمەی بەدبەخت و بەجێماو لەئەنفال لێی مەحرومین موچەکانمان بۆ ببەستنەوە بۆ ئەوەی منداڵەکانمان به و موچە کەمە بەخێو بکەین.
(سارا قادر و ئەستێرە قادر)
- 05-09-2013