ئا/ هێمن عومەر خۆشناو
يەکەم ئەنسکلۆپيديای تورکی، هیی (قاموسئەعلامی شەمسەدين سامی (1850-1904ز) يه و لەنێوان ساڵانی (1889-1898ز) بە شەش بەرگ بڵاوکراوەتەوە، ئەوەی پەيوەندی بە کورد و کوردستانەوە هەيە لەناو ئەم پڕۆژەيەدا نووسراوە، بەڵام م.ئەمين بۆز ئەرسەلان لە عوسمانييەوە بۆ زمانی تورکيی نوێی نووسيوەتەوه و پێشەکی و پەراوێزی بۆ نووسيوە، لەم ساڵانەی دواييش ئەحمەد تاقانە بۆ سەر کوردی وەرگێڕا، لەم پەرتووکەدا (شەقڵاوە) بە ناحيە ناسێنراوه و سەربە شارۆچکەی کۆيەيە، کە شارۆچکەيەکی کۆنی سەردەمی عوسمانييەکانە، بەم شێوەيەی خوارەوە باسی لێوەکراوە:
کوێی سنجەق (کۆيە) : شارۆچکەيەکە ناوەندی شارۆچکە، لە ڕۆخی زێی خواروو (گچکە) دا هەڵکەوتووە، لە حەفتا کيلۆمەتر باکووری #کەرکووک#، لە ليوای #شارەزوور#ی ويلايەتی مووسڵدا، دە هەزار 10000کەس دانيشتووان و قەڵايەکی کۆن و يەک مزگەوتی پيرۆزو 10 نوێژگه و 3 مەدرەسه و 6 قوتابخانەی منداڵان و 3 تەکيه و 340 دوکان و 3 گەرماوو 1 فڕن و 8 ئاشی هەيە، خەڵکەکەی بەگشتی مسوڵمانن و کوردن و هەوای زۆر سازگارە.
شارۆچکەی کوێسنجەق لە باشوورەوە بە خودی کەرکووک، واتە بە شارۆچکەی ناوەنديی ليواو لە خوارەوە بە #هەولێر# و لە باکوورەوە بە شارۆچکەی #ڕواندز#و لە خۆرهەڵاتيشەوە بە ليوای #سلێمانی# سنووردارە. پێکەوە لەگەڵ ناحيەی شەقڵاوە 252 گوندی هەيه و 18000 کەس دانيشتوانيەتی، کە 500ی ئەمانە کلدانی، واتە نەستووری و 60 يان جوو و ئەوی تر خڕيان مسوڵمان و کوردن.
خەڵکەکەی هەموو وەک يەک نييە، زێی خواروو لە ناوەڕاستييەوە لە باکووری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشووری خۆراوا دەيکاتە دوو بەش و لە دوولاوە ئاوێکی زۆرو شيوی لێيە. خاکەکەی هەرچەندە زۆر بە پيتيش بێ، لەبەر ئەوەی لەلايەن کشتوکاڵەوە بايەخی شياوی نەدراوەتێ، بەروبوومەکەی هەر ئەوەندەيە بەشی پێداويستييەکانی ناوخۆيان بکا. هەندێک ساڵی نەهات و قاتوقڕيشی لێ دەبێت. بەروبوومە سەرەکييەکانی لە جۆرەکانی ئازووقە و برنج و لۆکه و توتن و پاقله و ميوەجاتی جۆراوجۆر پێک هاتووە. گوندی ئارمودە (هەرمۆتە) کە لە دووريی کاتژمێر و نيوێک لە ناوەندەوەيە، بە زۆری و نايابيی ميوەکانييەوە بەناوبانگە، ترێشی زۆرە. شەقڵاوە کە ناوەندی ناحيەيە، لە کۆنەوە بە ترێ و شەڕاب ناوبانگی بووە. هەوای مەيله و سارديش بێ زۆر سازگارە، لەناو شارۆچکەدا هەندێک دێر (شوێنی پەرستگەی ڕەبەنە ديانەکان) ی ڕووخاوو شوێنەواری تری لێيە.
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 17,726 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!