لەیەکێک لەناوچەکانی قەرەداغ و بەدیاریکراوی لە نێوان هەردو گوندی "تەکییە"و "بەلەکجاڕ"ی سەر بەقەزای قەرەداغ، لەشوێنێکی بەرزدا دو بەردی گەورەی نامۆ هەیە کە بەشێکی کەمیان پێکەوە نوساوه و لاربوەتەوە.
هەمیشە وادەردەکەوێت کە لەئان و ساتی کەوتندا بێت، بەڵام وەک هەندێک لەدانیشتوانی ئه و گوندانە دەڵین کە ئەم بەردە مێژویەکی کۆنی هەیه و هەرچەند بتەوێت بیخەیت؛ ناکەوێت و بەجێگیریی ماوەتەوە.
ئەم بەردە لەلای دانیشتوانی ناوچەکە بە "بەردە سوار" ناسراوه و بوەتە شتێکی سەرنجراکێش بۆ ئه و هاوڵاتیانەی سەردانی ئه و شوێنە دەکەن و وێنەی یادگاریی لەپاڵدا دەگرن.
فۆتۆ: ڕێبەر نەجم
- 10-01-2014
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 11,831 keer bekeken