خەندان کامەران عەبدە ساڵح
لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، 19 حاڵەتی پەلاماردانی پۆلیسی هاتوچۆ لەلایەن شۆفێرانەوە، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین تۆمارکراوە، لایەنی پەیوەندیداریش ڕایدەگەیەنێت کە سەرپێچیکاران بە دوو شێواز سزادەدرێن.
نەقیب سامان ئیبراهیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین، بە خەندانی ڕاگەیاند: زۆربەی ڕووداوەکانی پەلاماردانی پۆلیسی هاتوچۆ لە سنووری ڕانیە و پشدەر، بەهۆی توڕەیی و ناحاڵیبوونی هەندێک لە شۆفێرانەوە درووستدەبن.
وتیشی: زۆرجار پۆلیسی هاتوچۆ بەشێوەی ترسناک لێیدراوەو، خەڵتانی خوێن کراوە، دەیان حاڵەتی ئیهانەکردن و بەکارهێنانی وشەی نەشیاویش بەرانبەریان تا ئێستا تۆمارکراوه.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسانەی هێرش دەکەنە سەر کارمەندانی هاتوچۆ، سەرەڕای ئەوەی دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگا دەکرێت، دواتریش لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە گفتوگۆ لەگەڵ فەرمانگەکانیان و ئەو شوێنانەدا دەکرێت کە کاری لێدەکەن، بۆ ئەوەی ئەوانیش لای خۆیانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن.
وەک وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین باسیکرد، هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر کارمەندانی هاتوچۆ، لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت لێی خۆش نابن و، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەن.
16-01-2014
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 9,052 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!