بەرپرسێکی باڵای پارتێکی نەژادپەرست لە تورکیا، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر داگرتنی ئاڵای تورکیا لە ئامەد، ویستی ئاڵای پارتی کرێکارانی کوردستان بسووتێنێت، بەڵام خۆی سووتا.
یوسف ئۆزکان، بەرپرسی مەڵبەندی ئەرزڕۆمی پارتی ماف و یەکسانی، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر داگرتنی ئاڵای تورکیا لە ئامەد، ویستی ئاڵای پارتی کرێکارانی کوردستان PKK بسووتێنێت، بەڵام خۆی سووتا.
گرووپێکی 15 کەسی سەر بەو پارتە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی 15-06-2014 ڕێپێوانێکیان سازکرد. دواتر یوسف ئۆزکان ئاڵایەکی پارتی کرێکارانی بە بەنزین سووتاند و ویستی بە پێوە بچێتە سەر ئاڵاکە. لەو کاتەدا جلەکانی ئۆزکان گڕیان گرت و بە هاوکاری خۆپێشاندەرانی چواردەوری لە سووتان ڕزگارکرا.
- 15-06-2014
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 9,604 keer bekeken