پۆلیسی سلێمانی: جەژنی ڕەمەزان جەژنێکی ئارام بوو کوردستان 0 پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان بەئارام ناو دەبات و دەڵێت بەراورد بەجەژنی ساڵی ڕابردوو ڕووداوەکان کەمتربوون.سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەکوردسات نیوزی، ڕاگەیاند: بەراورد بەجەژنی ساڵی ڕابردوو ڕوداوەکان کەمتر بوون لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی ناوچەکانی تر ڕوویان لە شاری سلێمانی کردووە.سەرکەوت ئەحمەد ڕاشیگەیاند: هیچ حاڵەتێکی کوشتن لە ڕۆژانی جەژندا تۆمارنەکراوە، تەئکیدشی کردەوە کە پۆلیسی سلێمانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پلانی تۆکمەی بۆ ڕێگرتن لە هەرکارێکی نەخوازراو گرتۆتەبەر.
نیوز - 31-07-2014
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,127 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!