کامەران عەبدە ساڵح
لەماوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا، 22 ڕوداوی جۆراوجۆر لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین تۆمارکراون و تەنها کەسێک گیانی لەدەستداوە.
نەقیب مستەفا محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، بە خەندانی ڕاگەیاند: لەماوەی هەر سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، 22 ڕووداوی جۆراوجۆر لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین تۆمارکراون.
وتیشی: لەناو ڕووداوەکاندا، یەک ڕووداوی کوشتن، سێ ڕووداوی هاتوچۆ، یەک حاڵەتی سوتان، سێ ڕووداوی سوتانی شوێن تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشدا، هەر لەماوەی جەژندا، پێنج حاڵەتی بەربوونەوه و حاڵەتێکی حەپخواردن و سێ حاڵەتی دزی تۆماکراون، ڕووداوێکی دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەری حکومی لەکاتی دەوامی ڕەسمیدا تۆمارکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، بەشێک لە ڕووداوەکان، لای پۆلیس دۆسیەی یاساییان بۆ کراوەتەوە، ژمارەیەکیشان دۆسییەکانیان کۆتایی هاتووە و داخراون.
سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە 2 قەزا و 9 ناحیە پێکدێت و ناوەندی ئیدارەکەش سەنتەری قەزای ڕانیەیە.
- 31-07-2014
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,570 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!