لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتری هاوڵاتیان ئاماری کار و چالاکییەکان و هەروەها بڕی پارەی غەرامەکراوی مانگی تەمموز بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.
بەپێی ئامارەکە لە 1-7 تا 31-7-2014، لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و ڕێگری کردن لە سەرپێچییەکان لیژنەکان سێ هەزار و 797 شوێنیان بەسەرکردووەتەوە و بە وردی بەدواداچونیان کردووە بۆ جێبەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکان.
هەروەها هاتووە: لە کۆی ئه و شوێنانەی کە بەسەرکراونەتەوە 299 شوێن بەهۆی وەک پێویست پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانەوە پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە و دوو شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچییەکانیانەوە بڕیاری داخستنیان دراوە و دوو شوێنیش ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی له و مانگەدا سێ هەزار و 550 کیلۆ گرام خواردن و مەوادی بەسەرچوو و زیان بەخش پاش دەست بەسەراگرتنی لەناو براوە.
هەروەها بڕی ئه و غەرامانەی کە لە ئەنجامی سەرپێچی شوێنەکان کراوە 10 ملیۆن و 125 هەزار دینارە و بەپێی یاساو ڕێنماییەکانیش ئه و پارەیە دەچێتە سەر داهاتی گشتی.
- 12-08-2014
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,599 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!