لەساڵی 2003 وە بەلێشاو عەرەب ڕوو لە باشووری کوردستان دەکەن، بەجۆرێک ژمارەیان بە یەک لەسەر چواری دانیشتووانی کوردستان دەخەمڵێنرێت، دەگوترێت ئەمە تەعریبێکی بێ ڕووبەڕووبوونەوەیە و ڕووی لە کوردستان کردووە.
بەگوێرەی ئامارەکان ئێستا یەک ملیۆن و چوارسەد هەزار ئاوارە ڕوویان لە باشووری کوردستان کردووە، هەچەندە تائێستا هیچ ئامارێک لەبەردەستدا نییە بۆ زانینینی ژمارەی دروستی عەرەبەکان لەناو ئەو ئاوارانەدا.
بەگوتەی شارەزایان ئەو ژمارە زۆرەی عەرەب لە شارەکانی باشووری کوردستان زەنگێکی مەترسیدارە بۆ سەر دیمۆگرافیای کوردستان، ترسی ئەوە هەیە زمانی عەرەبی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە و کاریگەرییان هەبێت لەسەر زمان و دابونەریت و کۆمەڵگەی کوردیش، ئەوە جگە لە کاریگەری خراپی سیاسی و ئابووریی ئەوان لەسەر ناوچەکە.
- 03-09-2014
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,860 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!