ناوەندی چاپەمەنی YPG ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی (24) کاتژمێری ڕابردوو لە کوبانێ ڕاگەیاند و دەستنیشانیکرد کە (72) ئەندامی گروپە چەتەکانی داعش کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون و (4) ئۆتۆمبیلی چەتەکانیش تێکشکێندرا. ناوەندی چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل(YPG) سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە دژی گروپە چەتەکانی داعش لە هەرێمی کوبانی لێدوانێکی نوسراوەی بلاو کردەوە. بە پێی لێدوانەکەی YPG کە لە ماڵپەری فەرمی خۆیدا بڵاوی کردوتەوەدا هاتووە:'' لە دژی گروپە چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام(داعش) لە دوو ڕۆژ پێش ئێستاوە لە بەرەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوبانی هێرش ئەنجام دەدەن، بەرخۆدانی هێزەکانمان بەردەوامە''.
YPG ڕاشیگەیاند کە له و چوارچێوەیەدا هێزەکانیان دوێنێ لە کاتژمێر 13:00 لە دژی گروپە چەتەکانی داعش کە لە گوندی بۆراز خۆیان جێگیر کردبوو چالاکییەکیان ئەنجامداوە. لە دوای چالاکییەکە لە گوندەکەدا شەڕ و پێکدادانی دژوار ڕوویداوە و لە ئەنجامدا (8) ئەندامی گروپە چەتەکانی داعش کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون. هەروەها یەکینەکانمان لە کاتژمێر 14:00 بەرپەرچێکی توندی چەتەکانی داعش دەدەنەوە کە دەیانەویست هێرش بکەنە سەر گوندی دوغیرمانی ڕۆژئاوای کوبانێ و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان ڕوودەدات و لە ئاکامدا (12) ئەندامی چەتەکانی داعش کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون. لەم چالاکییەدا ڕێ هەڤاڵێکمان بە قارەمانێتی شەڕ دەکات و بەشداری کاروانی شەهیدان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە هێزێکی پاڵپشتی گروپە چەتەکانی داعش کە بە هانای هێزەکانیانەوە لە گوندی گۆبرلیکەوە دەچوو، دەکەوێتە بۆسەی شەڕڤانانی YPG ەوە و لە ئەنجامدا (13) ئەندامی گروپە چەتەکانی داعش دەکوژرێن و ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانیش تێکشکێندرا. هەروەها لە نێوانگوندەکانی زۆرمێخار و زیارەتی ڕۆژئاوای کوبانێش لە دژی گروپە چەتەکانی داعش چالاکییەک ئەنجامدراوە و لە ئەکامدا (3) ئۆتۆمبیلی چەتەکان تێکشکێندراوە و (15) ئەندامی چەتەکانی داعشیش کوژران. هاوکات لە نزیک گوندی مەحمودیەش هێزەکانی YPG لە دژی گروپە چەتەکانی داعش بۆسە دەنێنه و و لە بۆسەکەدا (4) ئەندامی چەتەکان کوژراون. YPG ڕاشیگەیاند کە هێزەکانیان لە گوندەکانی قز عەلی، جڕن، سەرزۆرێ، بڕکەتژ، زرک، سەرێنج، دەنایک، هوریە و ئاشمێ لە دژی گروپە چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام(داعش) چالاکیان ئەنجامداوە و شەڕ و پێکدادان دژوار ڕوویداوە و دەیان ئەندامی چەتەکانی داعش کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوام دەکات و چالاکی ئەنجامدراوە و بە گوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا (72) ئەندامی چەتەکانی داعش کوژراون''.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,097 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!