Bibliotheek Bibliotheek
Zoek
  

Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!


Search Options


Geavanceerd zoeken      Toetsenbord


Zoek
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Inhoud zoeken
Zoeken Klik
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Verzenden
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Gereedschap
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Dark Mode
Talen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mijn account
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
Zoek Verzenden Gereedschap Talen Mijn account
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Inhoud zoeken
Zoeken Klik
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 Over
 Willekeurig artikel!
 Algemene voorwaarden
 Kurdipedia Archivists
 Uw mening
 Mijn verzamelingen
 Chronologie van de gebeurtenissen
 Activiteiten - Kurdipedia
 Help
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen
  535,414
Fotos
  114,383
Boeken
  20,758
Gerelateerde bestanden
  110,625
Video
  1,899
Taal
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
294,092
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,305
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,531
عربي - Arabic 
33,434
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,851
فارسی - Farsi 
11,801
English - English 
7,907
Türkçe - Turkish 
3,700
Deutsch - German 
1,848
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Groep
Nederlands
Bibliotheek 
45
Bewijsstukken 
33
Artikkelen 
26
Politieke partijen en orgaandonatie 
10
Biografie 
9
Publicaties 
2
Afbeelding en tekst 
2
Kunstwerken 
2
Plaatsen 
1
Martelaren 
1
De bestandsopslagplaats
MP3 
551
PDF 
32,730
MP4 
3,095
IMG 
211,134
∑   Totaal 
247,510
Inhoud zoeken
Plaatsen
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: d...
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne...
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdi...
دەقی بەلاغی کۆتایی یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
De bijdragers van Kurdipedia archiveren belangrijke informatie voor hun collega-sprekers uit alle delen van Koerdistan.
Groep: Bewijsstukken | Artikel taal: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Warderen
Uitstekend
Heel goed
Gemiddeld
Armoedig
Slecht
Toevoegen aan mijn verzameling
Schrijf uw commentaar over dit item!
Aanpassingen
Metadata
RSS
Zoek in Google voor een afbeeldingen voor het geselecteerde item!
Zoek in Google voor het geselecteerde item!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دەقی بەلاغی کۆتایی یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
Bewijsstukken

دەقی بەلاغی کۆتایی یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
Bewijsstukken

ئێمە وەک کۆمەڵێک کەسێتی سیاسی، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی و پارتی سیاسی دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 11ی تشرینی یەکەمی 2014دا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا و بەئامادەبوونی دەیان کەسێتی سیاسی و ڕۆشنبیری دەستپێشخەرییەکمان بەناوی "دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی" ڕاگەیاند، لەرێکەوتی 17ی هەمان مانگیشدا بەئامادەبوونی 151 ئەندامی جڤاتی گشتی، وەک نوێنەری سەرجەم شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان، لەژێر دروشمی" لەپێناو تاکێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دیموکراتدا" یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنمان لە سلێمانی بەڕێوەبرد و لەکۆنگرەدا بەکۆی دەنگ بڕیاری دامەزراندنی "تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان"مان دا. لە کۆنگرەکەدا جڤاتی گشتی بەچڕوپری ڕەوشی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی و دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و بەرگری و بوارەکانی دیکەی ژیانی کۆمەڵگای باشووری کوردستان و ئێراقی تاوتوێکرد و گەیشتە چەند ئەنجام و بڕیارێکی گرنگ. هەروەها دوای پەسندکردنی پەیماننامەی تەڤگەری ئازادی و پرۆژە بڕیارەکان، لەهەڵبژاردنێکی دیموکراتیانەدا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی هەر یەک لە بەڕێزان شیلان شاکر و محەمەد عەبدوڵڵا و دەستەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە 15 ئەندامی کۆنگرە هەڵبژێردران.
لەدایکبوونی تەڤگەرەکەمان لەکاتێکدایە کە لەچوارچێوەی پیلانگێڕییەکی دژە کورد و کوردستاندا گروپی چەتەکانی داعش بە پشتیوانی و هاوکارییەکی گەورەی دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا و چەندین دەوڵەت و هێزی جیهانی و ناوچەیی دیکە پەلامارێکی داگیرکارانەی کوردستانیان دەستپێکردووە و بەهەموو دڕندەییەکەوە لەهەوڵی قڕکردنی گەلی کوردستان دان. گەلی کوردستانیش لەهەموو ئاستەکاندا، بەتایبەتی لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا؛ پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلا دلێرەکانی کوردستان بەرگری و بەرخۆدانێکی مێژوویی و نەوازەیان نواندووە، بەتایبەتی لە کۆبانێدا گەل و شەڕڤانەکانی یەپەگە و یەپەژە بەرخۆدانێکیان نواندووە کە لەهەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا نموونەیەکی نەوازەیە. بۆیە کۆبانێ ئیتر مێژووێکی پڕشنگداری تۆمار کرد و داهاتووێکی شکۆداریشی بۆ گەلەکەمان مسۆگەر کرد. ئیدی بەرخۆدانی کۆبانێ بۆتە سیمبۆلی بەرخۆدانی گەلی کوردستان و تەواوی مرۆڤایەتی، سیمبۆلی بەرگریکردن لە کەرامەت و ژیانی ئازادانەی گەلی کوردستان. ئەمەش ئەرکی ئێمەی لەبەرامبەر بە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی تەڤگەرەکەمانی ڕوونتر و مەزنتر کردووە.
هەروەها دامەزراندنی تەڤگەرەکەمان "تەڤگەری ئازادی" لەکاتێکدایە کە سیستەمی باڵادەستی جیهانی لەنێو گێژاوێکی قووڵی بونیادی دایە و تەواوی کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتیشی پەلکێشی ئەو گێژاوە هەمەلایەنە کردووە، لەپێناو لەسەرپێ مانەوەی خۆیشیدا کەوتۆتە نێو ململانێ و جەنگێکی خوێناوی جیهانییەوە و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوینیشی کردۆتە چەقی ئەو ململانێ و جەنگە. کوردستان و هەر چوار دەوڵەتی باڵادەستی سەر کوردستانیش وەک ناوەندی ئەم ناوچەیە بوونەتە گۆڕەپانی سەرەکی یەکلاییکردنەوەی ململانێ و جەنگەکان. بەمەش کاریگەری تەواوی ململانێ و جەنگە جیهانی و ناوچەیی و هەرێمییەکان ڕاستەوخۆ کاریگەری هەمەلایەنەی بەسەر کوردستان و ئەو دەوڵەتە قەوارەپارێزانەدا هەیە.
باشووری کوردستانیش وەک بەشێکی کوردستان و لەسنووری ئێراقدا گۆڕەپانێکی گرنگی ئەم دۆخە گێژاوییەیە و کاریگەری ڕاستەوخۆی جیهان و ناوچەکەی بەسەرەوەیە. تەنانەت هەم بۆتە گۆڕەپانێکی سەرەکی و هەمیش بۆتە بەشێک لە ململانێ و جەنگی نێوان جەمسەر و ڕەوتە ململانێکار و ناکۆکەکان. وێڕای 23 ساڵ ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی لە هەرێمدا، کەچی لە ئاستی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی و دۆخی کۆمەڵایەتیدا لەنێو گێژاوێکی قووڵ و بەرفراوان دایە و ئیتر سیستەمی دەسەڵاتدارێتی و کۆمەڵگا بۆتە سیستەمی قەیران و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان. ئەمەش لەگەڵ خۆیدا زەمینەی گۆڕانکارییەکی بنچینەیی گەورەی لەهەناوی خۆیدا هەڵگرتووە.
ئێمە لە کۆنگرەکەماندا؛ گەیشتینە ئەو ڕاستییەی کە" هەرچەندە ناڕەزاییە جەماوەرییەکان لەبەرامبەر بەم دۆخەدا تادێت زیاتر و چڕتر دەبێتەوە، بەڵام دەسەڵات بەهۆی تایبەتمەندییە قۆرخکارییەکەیەوە هێشتا بێباکە لە وەڵامی ئەرێنیانەی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان. بەمەش دەسەڵات لەبری بوون بە هێزی چارەسەرکردنی ئەو دۆخە گێژاوییەی کە خۆی و کۆمەڵگاشی تێخستووە، بۆتە سەرچاوەی کێشە و قەیرانەکان و لەهەوڵەکانی بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخەدا بەبنبەستی گەیشتووە. هێز و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بەهۆی مەیلی دەسەڵاتخوازێتی و نەبوونی ستراتیژ و بەرنامەیەکی چارەسەرئامێز بۆ کێشە و قەیرانەکان نەیانتوانیوە ببنە هێزی چارەسەری و لەگەڵ یەکەم هەنگاوی بەشداربوونیان لە دەسەڵاتدا بوونە هێزی یەدەگی دەسەڵات و ئەو وزە و پشتیوانییە جەماوەرییەی بەدەستیان هێنابوو، خستیانە خزمەت ئیدارەکردنی کێشە و قەیرانەکان نەک چارەسەرکردنیان. بەمەش ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخواز ناڕەزاییەکان و هیوا و داخوازییەکانی کۆمەڵگای وەک پەیژەیەک بۆ گەیشتن بە دەسەڵات بەکارهێنا و دۆخێکی بێ ئۆپۆزسیۆنی لەناو پەرلەماندا هێنایەکایەوە. بەڵام ئەمە نە بەواتای چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان دێت و نە ناڕەزایی و هیوا و داخوازییەکانی کۆمەڵگاش کۆتاییان پێدێت. بۆیە کۆمەڵگا، لەسەرووی هەموویانەوە چین و توێژە هەژار و ڕەنجدەرەکان، تا گەیشتن بە ماف و ئازادییەکانی خۆیان دەستبەرداری تێکۆشانی خۆیان نابن و بەردەوام لەنێو لێگەڕینی چارەسەری دان و لەمیانەی چالاکییە ناڕەزاییەکانییەوە هێزی نوێی گۆڕانکاری و وەرچەرخان و توانستی چارەسەری دەئافرێنن."
لەسەر ئەم بنەمایە؛ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان کە بزووتنەوەیەکی نوێی جڤاکی سیاسی خاوەن جیهانبینی و ڕێبازی وەرچەرخانی دیموکراتیانەیە لەپێناو وەڵامدانەوەیەکی ڕاستی ئەم دۆخە دژوارەی کە ئێستا لە باشووری کوردستاندا دەگوزەرێت لەدایک بووە و بەم ئامانجەشەوە تێکۆشانی خۆی دەستپێدەکات. مسۆگەر تەڤگەرەکەمان خۆی بە جێگرەوە یان دژبەری هیچ پارت و لایەنێکی سیاسی دیاریکراو نابینێت. بەڵام بە ڕۆح و فیکرێکی ئۆپۆزسیۆنی ڕادیکاڵ و پۆزەتیڤ کار و خەباتی خۆی بەڕێوە دەبات، بۆئەوەی ببێتە هێزی چارەسەری کێشە و قەیرانەکان و بەشدارێکی چالاک و کاریگەر لە بونیادنانی سیستەمێکی سیاسی جڤاکی دیموکراتی. سەبارەت بە پرسە زیهنی، سیاسی، جڤاکی، چاندی و ئابوورییەکانی کۆمەڵگاش پرۆژە و خەباتی چارەسەرئامێزی خۆی دەبێت.
لەیەکەمین کۆنگرەی جڤاتی گشتی تەڤگەری ئازادیدا لەمیانەی گفتوگۆیەکی کراوە و ئازادانەدا بەشێوەیەکی ڕوون جیهانبینی و ڕێبازی کار و خەباتی تەڤگەرەکەمان و ئەرک و ئامانجەکانی دەستنیشان کرد و مۆدیلێکی نوێی ڕێکخستنی دامەزراند. لە کۆنگرەدا ڕێبازی کار و خەباتی تەڤگەری ئازادیمان دەستنیشان بوو، کە بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی ئازادیخوازە و بەشداری ژنان لەهەموو بوار و ئاستەکانی تێکۆشاندا لەسەر بنەمای بەشداری هاوبەش و یەکسان دەبێت و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بنەمایەکی سەرەکی بەڕێوەبردنی کار و خەباتمانە. هەروەها دیموکراتیزەکردنی تاک و جڤاک بۆ گۆڕان و وەرچەرخانی دیموکراتی شێوازی بنچینەییمان دەبێت. لەئاستی هەرێم و شار و شارۆچکە و گوندەکانیشدا سیستەمی ئەنجوومەنەکان بەبنەما وەردەگرین.
هەروەها سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووری و بەرگری خۆیی لەئاستی نەتەوەیی و نیشتمانی و دیموکراتی و خزمەتگوزاریدا چەندین بڕیاری گرنگی وەرگرت، گرنگترینیان ئەمانەن:
یەکەم: لەبواری نەتەوەیی و نیشتمانیدا
1. لەپێناو یەکێتی و یەکگرتنەوەی جڤاک و خاکی کوردستاندا کۆنفیدراڵی دیموکراتی کوردستان بەئامانجی ستراتیژی خۆی دەبینێت.
2.هەموو هەوڵێکمان بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی تەرخان دەکەین. لەم چوارچێوەیەدا پرۆژەیەکی نەتەوەیی دیموکراتی ئامادە دەکەین و پشتیوانی تەواو لە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلەکەمان و هەوڵە ئاشتیخوازییەکان بۆ چارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کورد لەپارچەکانی دیکەی کوردستان دەکەین.
3. پرۆژەیەکی دەستووری بۆ ئێراقێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتی ئامادە دەکەین کە ماف و ئازادی گەلی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێراق مسۆگەر بکات.
4. پرۆژەیەکی دیموکراتی بۆ چارەسەری پرسی هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادە دەکەین.
5. لەچوارچێوەی پرۆژەی نەتەوەیی و نیشتمانیدا خەباتی جددی و هەمەلانە بۆ پاراستنی زمان و شێوەزارەکان و شوێنەوار و کەلەپوور و فۆلکلۆری کوردەواری و گەلانی دیکەی کوردستان دەکەین.
6. بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە بەرگری و بەرخۆدانی شکۆمەندانەی پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلا گیانبازییەکانی کوردستان دەکەین کە دژ بە هێرشە دڕندەییەکانی چەتەکانی داعش و ئەوانەش کە پشتیوانی و هاوکاری ئەو گروپە سەرلێشێواوانە دەکەن لەسەنگەری کەرامەت و بەرگریکردن دان. بەتایبەتی بەرخۆدانی گەلەکەمان و شەڕڤانە بوێرەکانی یەپەگە و یەپەژە لە کۆبانێ و تەواوی ڕۆژئاوای کوردستان کە ئیدی بۆتە ناسنامەی بەرخۆدانڤانێتی گەلی کوردستان لەجیهاندا.
7. لەپێناو تێگەیشتنێکی ڕاست و دیموکراتیانە بۆ ڕۆڵی ئایین و ئایینزا و تەریقەتەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگادا بێتەدی و مەترسییەکانی هەموو جۆرە توندڕەوی و دەمارگیرییەکی ئایینی و ئایینزایی ڕێگیریی لێبکرێت پرۆژە و هەوڵ و تێکۆشانی دیموکراتیانەمان پەرەپێدەدەین.
دووەم: لەبواری سیاسەتی دیموکراتیدا
1.خەباتی ئۆپۆزسیۆنبوونی ڕادیکاڵانەی دیموکراتی تەڤگەرەکەمان لەسەر بنەمای ئۆپۆزسیۆنێتی پۆزەتیڤ دەستپێدەکەین و لە بەرەی گەل و ئازادیخوازان و دیموکراتیخوازاندا تێکۆشانمان بەرەوپێشەوە دەبەین.
2. کار بۆ پێشخستنی بەرەیەکی نەتەوەیی دیموکراتی لە کەسێتی ئازادیخواز، لایەنە سیاسییە دیموکراتیخوازەکان و ڕێکخراوە جڤاکییەکان دەکەین.
3.لەپێناو داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراتیدا پرۆژەیەکی دەستووری پێشکەش بە ڕای گشتی کوردستان و پەرلەمانی هەرێم دەکەین.
4. کار بۆ وەدەرنانی هەموو هێزە سەربازی و دەزگا هەواڵگرییەکانی دەوڵەتان و ئەو دەزگایانەی بەناوی دیکەوە دامەزراون دەکەین کە زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانیمان دەگەیەنن.
5. لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیدا هەوڵدەدەین گەل لەهەموو هەرێم و شار و لادێکانیدا خاوەن هێزی خۆیی بەرگریکردن بێت.
6. بۆئەوەی هێزی پێشمەرگە، ئاسایش، دەزگای هەواڵگری، پۆلیس و سەرجەم دەزگاکانی تر ببنە دەزگای هەموو وڵات خەبات دەکەین تاکو ئەو دەزگایانە سەرلەنوێ دروستبکرێنەوە.
سێیەم: لەبواری ئابووری و کارگێڕییدا
1. بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لەهەموو کایەکانی سیستەمی سیاسی و کارگێڕیدا پرۆژە و خەباتی کرداری و جەماوەری پەرەپێدەدەین.
2. کار بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی سیستەمی کارگێڕی لە باشووری کوردستان و ئێراق دەکەین کە سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتی و خۆبەڕێوەبەرێتی دیموکراتی بەبنەما وەربگیرێت و ناوەندێتی کەم بکاتەوە، سنوورە کارگێڕییەکان بەگوێرەی هاوسەنگی و ڕاستینەی دیموگرافی دانیشتوان ڕێکبخرێنەوە.
3. لەبەرامبەر بە هەموو پرۆژە ئابوورییە پاوانخوازییە چەوسێنەرەکان تێکۆشان دەکەین.
4. کار بۆ خۆماڵیکردن و بە نیشتمانیکردنی سامانی نەوت و گاز و سەرجەم وزە و کانە سروشتییەکان و هەموو بوارەکانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان، تەندروستی، خوێندن و گەیاندن دەکەین.
5. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەویە کشتوکاڵی و موڵکدارییەکان و گەڕاندنەوەی مافی موڵکێتی بۆ جوتیاران پرۆژەیەکی چاکسازی کشتوکاڵی ئامادە دەکەین.
6. کاری جددی بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و گەڕانەوە بۆ گوندەکان دەکەین و لەبواری کشتوکاڵی و ئاژەڵداریدا دەبینە خاوەن پرۆژەی هەروەزکاری.
چوارەم: لەبواری کۆمەڵایەتیدا
1. بۆئەوەی بێکاری نەمێنێت و ژیان و مافەکانی کرێکار و ڕەنجدەران بپارێزرێن تێکۆشان دەکەین و بە پێویستییەکی گرنگی دەبینین کە یاسای مسۆگەری کۆمەڵایەتی و تەندروستی (الچمان الاجتماعی و الصحی) بۆ هەموو کەسێک لەهەر تەمەنێکدا بێت دابڕێژرێت و جێبەجێ ببێت.
2. کار بۆ دیموکراتیزەکردنی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن لەهەموو ئاستەکاندا دەکەین و پرۆژەی پەروەردەی جڤاکی دیموکراتی لەئاستی هەرێم و شار و گەڕەک و لادێکاندا پێشدەخەین.
4. کار بۆ پاراستنی ژیان و تەندروستی منداڵان و جێگیرکردنی سیستەمێکی پەروەردەیی پێشکەوتوو لە دایەنگە و باخچەی منداڵان و خوێندگای سەرەتایی و نەشونمای سروستیانەی منداڵان دەکەین و ڕێگیری لەهەموو جۆرە کارپێکردنێکی منداڵان دەکەین.
5. لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی ئاسوودە و ئارام بۆ پیر و پەککەوتە، کەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تێدەکۆشین.
6. کار بۆ گۆڕینی سیستەمی تەندروستی و دابینکردنی بیمەی تەندروستی بەگوێرەی پێوەرە جیهانییەکان دەکەین.
7. بۆ نەهێشتنی کرێچێتی و کێشەی نیشتەجێبوون پەرە بە پرۆژە هەرەوەزییەکان دەدەین.
پێنجەم: لەبواری ماف و ئازادییەکانی ژناندا
1. لەپێناوی ئەوەی ژن ناسنامە و ئیرادەی خۆی بەدەست بێنێتەوە و پێشەنگایەتی بونیادنانی جڤاکێکی ئازاد و یەکسان و دادپەروەر بکات تێکۆشانی هەمەلایەنەی خۆمان پێشدەخەین.
2.چەند پرۆژەیەکی تایبەت سەبارەت بە دۆخی ژنان ئامادە دەکەین لەوانە: پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی ئەو یاسانەی کەوا جیاکاری نەرێنی ڕەگەزیان بە بنچینە وەرگرتووە، وەک: یاسای باری کەسێتی، یاسای سزادان، یاسای کار و یاسای دژ بە لەشفرۆشی. پرۆژە یاسایەک سەبارەت بە ژنکوژی و بڕینەوەی سزای هەتاهەتایی بۆ هەر ژنکوژێک، بەمەرجێک هیچ لێبوردنێکی گشتی و تایبەت نەیگرێتەوە. پرۆژە یاسایەک بۆ چەسپاندنی ڕێژەیەک کە کەمتر نەبێت لە %40 بۆ ژنان لەسەرجەم کاروباری دەزگاکانی هەرێمدا. پرۆژە یاسایەک بۆئەوەی لەهەموو دامەزراوەکاندا سەرۆک یان جێگرەکەی ژن بێت، یاخود سیستەمی هاوسەرۆکی پەیڕەو بکرێت.
شەشەم: لەبواری ماف و ئازادییەکانی گەنجاندا
1. لەپێناو نەهێشتنی هەژاری، بێکاری، مشەخۆری و تەشەنەسەندنی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو ڕیزەکانی گەنجاندا لەهەموو ئاست و شوێنێکدا کۆمەڵەی هەرەوەزی ئاوادەکەین.
2.لەبەرامبەر بە هەموو جۆرە شاڵاوێکی کولتووری کە بەمەبەستی شێواندنی کەسێتی گەنج و لەدەستدانی وزە و توانست و پێشەنگایەتییە ئازادیخوازییەکەی گەنجان بەئامانج وەربگرێت، تێکۆشانی هەمەلایەنە دەکەین.
3. لەپێناو پێشەنگایەتیکردنی گەنجان لە بەرگریکردن لە گەل و وڵاتدا لەچوارچێوەی بەرگری خۆیی و ڕەوادا هوشیاری بەرگریکردن و خۆڕێکخستەکردنی گەنجان لە ئاستی هەرێم و شار و لادێکاندا بەبنچینە وەردەگرین.
هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارانەدا تەڤگەری ئازادیمان گەلێک بڕیاری دیکەی وەرگرتووە و چەندین پرۆژەشمان بۆ یەکەم قۆناخی خەبات و تێکۆشانمان ئامادە کردووە. مسۆگەر ئێمە لە خەبات و تێکۆشانی خۆماندا پەروەردەی زیهنی دیموکراتی و ڕێکخستنی جەماوەری و ئیرادەی ئازاد بە بنەما وەردەگرین، گەل و جەماوەر بە پشتیوانی ماددی و مەعنەوی سەرەکی خۆمان دەزانین. سەرکەوتن و بەئامانج گەیشتنی تەڤگەرەکەشمان هەر تەنیا بە پشتیوانی گەل دێتەدی.
لە کۆتاییدا ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان دەخوازین لە وڵاتەکەمان و لەنێو گەلەکەماندا ببین بە تەڤگەرێکی جێی باوەڕی و متمانەی گەلەکەمان، ببینە سەرچاوەی هیوا و ئیرادە و هێزی تێکۆشان و بەرگریکردن لە ماف و ئازادییەکانی گەل. لەم پێناوەشدا بە باوەڕی و ئیرادەیەکی تۆکمە و بە جۆشوخرۆشێکی شۆڕشگێرانەوە و بە ئەشقێکی مەزن بۆ ئازادی لەتێکۆشاندا دەبین. ئێمە داوای دۆستایەتی و هاوپەیمانێتی نەتەوەیی و دیموکراتی لەهەموو لایەنە سیاسییە ئازادیخواز و دیموکراتیخوازەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و کەسێتییە وڵاتپارێزەکان دەکەین کە بەهەماهەنگی و تەبایی لەپێناو بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانی و لەسەر بنەمایەکی دیموکراتیانە بەیەکەوە کار و خەبات بکەین و ببینە خاوەن پرۆژە و ستراتیژ و بەرەی نەتەوەیی و دیموکراتی هاوبەش. لەسەر ئەم بنەمایە؛ بۆئەوەی هەموومان ڕۆڵمان لە بونیادنانی تاکێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دیموکرات و سیستەمێکی سیاسی جڤاکی دیموکراتدا هەبێت بانگەوازی لە گەلەکەمان بەگشتی و ژنان و گەنجان، چین و توێژە چەوساوە و ڕەنجدەرەکان، کەسێتییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکان بەتایبەتی دەکەین کە؛ لەدەوری تەڤگەرەکەماندا کۆببنەوە، تاکو ئیرادەیەکی ئازاد و یەکگرتوو نیشان بدەین و ژیانێکی ئازاد و دادپەروەر و ئاشتی و دیموکرات بونیاد بنێین.
سڵاو لە تەواوی گەلی کوردستان و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدانی ڕێگای ئازادی. سڵاو لەو پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلایانە دەکەین کە لە جەلەولاوە تا کەرکووک، لە مەخمورەوە تا شەنگال، لە ڕەبیعەوە تا سەرێکانی و کۆبانێ لە سەنگەرەکانی ڕووبەڕوونەوەدا بەرگری لە گەل و نیشتمان و کەرامەتی نەتەوەییمان و تەواوی مرۆڤایەتی دەکەن.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
21-10-2014
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 9,262 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!
HashTag
Bronnen
Gekoppelde items: 3
1. Plaatsen جەلەولا
1. Datum & Gebeurtenisen 21-10-2014
Publication date: 21-10-2014 (11 Jaar)
Soort document: Originele taal
Technical Metadata
De kopijrecht van dit artikel is gegeven aan Kurdipedia door de eigenaar van het item!
Item Kwaliteit: 86%
86%
Toegevoegd door ( هاوڕێ باخەوان ) op 22-10-2014
Dit item is voor het laatst bijgewerkt door ( هاوڕێ باخەوان ) op: 24-10-2023
URL
Dit item is 9,262 keer bekeken
QR Code
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Biografie
Shene Baban
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Biografie
Araz Talib
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek

Actual
Plaatsen
Mardin
25-08-2012
هاوڕێ باخەوان
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
23-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen
  535,414
Fotos
  114,383
Boeken
  20,758
Gerelateerde bestanden
  110,625
Video
  1,899
Taal
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
294,092
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,305
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,531
عربي - Arabic 
33,434
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,851
فارسی - Farsi 
11,801
English - English 
7,907
Türkçe - Turkish 
3,700
Deutsch - German 
1,848
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Groep
Nederlands
Bibliotheek 
45
Bewijsstukken 
33
Artikkelen 
26
Politieke partijen en orgaandonatie 
10
Biografie 
9
Publicaties 
2
Afbeelding en tekst 
2
Kunstwerken 
2
Plaatsen 
1
Martelaren 
1
De bestandsopslagplaats
MP3 
551
PDF 
32,730
MP4 
3,095
IMG 
211,134
∑   Totaal 
247,510
Inhoud zoeken
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Biografie
Shene Baban
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Biografie
Araz Talib
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| Contact | CSS3 | HTML5

| Pagina wordt gegenereerd in: 0.562 seconde(n)!