پەرینووش سەنیعی
(پرینوش صنیعی)
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: ڕووناک شوانی
ڕۆمانی باوکی ئەو : باس لە لایەنی دەروونی مناڵێک دەکات کە توانای قسەکردنی نیە..لە دنیا کپ و بێدەنگەکەیدا چی ڕودەدات..چۆن هەست دەکات...چۆن بیر دەکاتەوە..بە بێ ووشە چۆن هەستی زویری و خۆشەویستی و توڕەیی دەردەبڕێت...چۆن تەنهاییەکانی پڕ دەکاتەوە....
ڕوخسارە خەمبار و شەکەتەکەی دایکم بەڕادەیەک دڵتەنگی کردبووم، بۆ تەسکینی وی ئامادەی هەموو کارێک بووم.ئەم تاسە بێسنوورە سڵکردنەوەی لە ئاخاوتن لەیاد بردمەوە، زارم هەڵهێناو زۆر بە ڕەوانی گوتم (دایە).ئەم دەنگە نامۆیە لە گوێچکەمدا زرینگانەوەیەکی سەیری هەبوو، ئاخۆ ئەمە دەنگی من بوو؟ لە شادمانیەکەی دایکم چێژم دەبرد، دەمێکی دڵخۆش دەبوو چەندە جوانتر دەبوو! [1]
Sorry, het publiceren rechts van dit boek is door de eigenaar ingetrokken! Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 20,803 keer bekeken