لەماوەی سێ ڕۆژدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 131 کەس بەهۆی ڕووداوی کەوتنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون، زیاترینیان شکاوی بوون کە شکاوی دەست و سەرو قاچ بوون.
سایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لە ڕۆژی 7 تا 10ی کانوونی دووەمی2015 زیاترین کەیسەکانیان شکاوی بوون لە پشت و سەرو قاچ و باڵ، ئەمەش بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرماوە کە ڕوویان داوه و هاوڵاتیان تووشی کەوتن بوون.
سایتەکە لە زاری بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانییەوە بڵاویکردووەتەوە: "ئەم چەند ڕۆژە زۆرترین نەخۆشەکانیان شکاوی بوون ئەوانیش شکاوی پشت و مەچەک و حەوز و سەری تیادابووە، کە هەموو کارێکی پێویستیان بۆ کراوە، کۆی شکاوییەکان 117 کەس بوون".
لەبارەی زۆری کەیسەکانی کەوتن و کەوتنەخوارەوەی ئەمڕۆوە د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی وتویەتی: "پێویستە لەم کاتانەدا هاوڵاتیانی خۆشەویست جلوبەرگی زۆر لەبەربکەن بۆ خۆپاراستن لە سەرما و تەڕبوون (کڵاو، عەینەکی سەلامەتی، دەستکێش)، هەروەها پێڵاوی تایبەت کە بە ئاسانی نە خلیسکێن، نابێت لەم کاتانەدا هاوڵاتیان سەردانی شوێنە هەوراز و خلیسکەکان بکەن، ئەگەر سەردانیشیان کرد با دەست بەیەکەوە بگرن و بەکۆمەڵ بڕۆن، تا بۆیان دەکرێت ئۆتۆمبێل نەجوڵێنن، ئەگەر جوڵانیان پێویستە زنجیر ببەستن و دوور نەکەونەوە لە شەقامە گشتییەکان".
لە بەشێکی دیکەی ئامارەکەدا هاتووە کە لە ماوەی سێ ڕۆژدا کەوتن و کەوتنە خوارەوە و شکاوی لە 7ی مانگ سێ کەس و 8ی مانگ چوار کەس و 9ی ئەم مانگە حەوت کەس، لە 10ی ئەم مانگە 117 کەس پێکراون.
هەروەک لەماوەی سێ ڕۆژدا 15 ڕووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی ڕوویانداوە.
- 11-01-2015
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 13,996 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!