لەدایکبووی ساڵی 1956 لە گوندێکی سەر بە ناحییەی شێروان مەزنە و پاسەوانی تایبەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە ماوەی زیاتر لە 150 ڕۆژە لە بەرەکانی جەنگ دایە، لە #11-01-2015# لەشەڕێکی قورسدا لە تێکشکاندنی هێرشێکی چەکدارانی داعش لە میحوەری مەخموور-گوێر شەهید بووە.
شەهید ڕەشید ئیبراهیم لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بووتە پێشمەرگە و لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا چەندین جار بە سەختی برینداربووە.
ناوبراو لەبەر شارەزایی و دڵسۆزیی لە ماوەیەکی کەمی ژیانی پێشمەرگایەتیدا چەندین پلەی سەربازیی پێ بەخشراوە و دواتریش کراوەتە پاسەوانی تایبەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لە کاتی هاتنی داعش بۆ ناوچەکانی کوردستان لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگریدا بووە.
شەهید ڕەشید خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە و لە شەڕی ڕاونانی چەکدارانی داعش لە میحوەری گوێر و مەخموور لە بەرزاییەکانی سوڵتان عەبدوڵڵا شەهید بوو.
- 12-01-2015
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 13,369 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!