رەهێڵ سەمەد
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی شوباتی 2015، لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە ڕێورەسمێک بەرێوەچوو و دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەشاری هەولێر دوا ئاماری تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا.
بۆ ئه و مەبەستە د. دارا ڕەشید بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرە تۆمار کراوە، لە سلێمانی 2027 کەس، هەولێر 1809 کەس و لە دهۆک 926 کەس، جگە له و ژمارەیەی پێشوو زیاتر لە دوو هەزار نەخۆشی تری دەرەوەی هەرێم چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
وتیشی: "لە هەرێمی کوردستان چوار نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە هەیە، لەگەڵ دوو سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە (سلێمانی، هەولێر) هاوکات چارەسەری نەشتەرگەری زۆربەی جۆرەکانی شێرپەنجە ئەنجامدەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: ڕێژەی توشبوانی هاوڵاتانی هەرێم بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ستاندرانی جیهانی کەمترە.
هەرله و کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەدا ئەوەش ئاشکرا کرا کە لەساڵی 2004ە وە تا ئێستا نزیکەی 15 هەزار و 500 هاوڵاتی لە پارێزگای هەولێر فایلین بۆکراوە کە توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەن.
- 04-02-2015
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,030 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!