لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە تا سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی 26 شوێنیان بەهۆی سەرپێچییەوە داخستووە و ژمارەیەکی تریش ڕووبەڕووی سزای یاسایی کراونەتەوە.
بەپێی ئامارەکە کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، تیایدا هاتووە: "لە 1-1 تا 31-1-2014، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و ڕێگرییکردن لە سەرپێچییەکان لیژنەکان دوو هەزار و 985 شوێنیان بەسەرکردووەتەوە و بەوردی بەدواداچوونیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنماییەکان و لە کۆی ئه و شوێنانەی کە بەسەرکراونەتەوە 319 شوێن بەهۆی وەک پێویست پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانەوە پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە و 26 شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچییەکانیانەوە بڕیاری داخستنیان دراوە یەک شوێنیش ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە مانگی کانوونی دووەمدا 13 تەن و 98 کیلۆگرام خواردن و مەوادی بەسەرچوو و زیان بەخش پاش دەست بەسەراگرتنی لەناو براوە.
هەروەها بڕی ئه و غەرامانەی کە لەئەنجامی سەرپێچی شوێنەکان کراوە بڕی 23 ملیۆن و هەزار دینارە و بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانیش ئه و پارەیە دەچێتە سەر داهاتی گشتی.
- 11-02-2015
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,398 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!