پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەینێت، کێشەی سەرەکی ئەوان بۆ ئاوارەکان خوێندن و تەندروستییە، ئاماژە بەوەش دەکات کە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە لە سنووری سلێمانی بەهۆی قەیرانی داراییەوە سەختە بۆ ئەوان.
لەمیانی بەشداریکردنی لە دووەم پانێلی ئەمڕۆی دیداری سلێمانیدا، د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی، وتی: "لە ئێستادا بوونی ژمارەیەکی زۆر له و ئاوارانە لە سنوورەکانی سلێمانی سەختە بۆ ئێمە، بەتایبەت کە ڕووبەڕووی کێشەی دارایی بوینەتەوە".
وتیشی: "ئێمە کەمپی تایبەتیمان لەسنووری عەربەت بۆ دابین کردوون، بەردەوامین لە دروست کردنی کامپی تایبەتی بۆیان لەسنورەکانی سلێمانی، ئه و ئاوارانەی لە سوریاوە هاتوون 34 هەزار و 48 خێزانن، کە پێکهاتوون لە 290 هەزار و 331 کەسی ئاوارە لەسنووری سلێمانی هەن".
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا: "بەشێکی زۆری ئه و ئاورانە عەرەبی سوننی و شەبەکن، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ئێمە بەشی تەندروستیی و خوێندنە، خوێندنگەی عەرەبییمان نیە بۆیان ئەوانە کێشەی سەرەکی ئێمەن".
- 12-03-2015
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,350 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!