- هێزی پێشمەرگە لە باشووری کەرکووک هێرشیکردە سەر چەکدارانی داعش و لە ئەنجامیشدا چوار گوندی دەوروبەری ناحیەی بەشیر کۆنترۆڵکرانەوە، لە چەند ناوچەیەکیش چەکدارانی داعش بێ هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک پاشەکشەیان کرد.
- لەکانتۆنی جەزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان دەستیپێکرد. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کانتۆنی جزیرە ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ هەڵبژاردن لە شارۆچکەی تل تەمەر بەڕێوەناچێت.
- لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ سەرۆکی داواکاری گشتی کە خانەنشین بووە، بە ناوی حاکم "فوئاد محەمەد تۆفیق" خۆی کوشت.
- لە ناحیەی وانکی سەر بە قەزای تلکێف نزیک بەنداوی موسڵ بۆمبێک لە ناو ماڵێکدا تەقیەوە کوژراوێک و سێ برینداری لێکەوتەوە.
- هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگه و پۆلیسی کەرکووک و حەشدی شەعبی لە پێشرەوییەکیاندا بۆ گوندی مریەم بەگ، بۆمبێکی چێنراویان پێدا تەقیوەتەوە، بە هۆیەوە سێ پێشمەرگه و پۆلیسێک بریندار بوون، چەکدارێکی حەشدی شەعبی-ش کوژراوه و دووانی دیکەیان بریندار بوون.
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بڕیاری ناردنی هێزی کورد وەکو هێزێکی سەرەکی نادات، بۆ ڕزگار کردنی موسڵ و لەو شارانەی کە زۆرینەی عەرەب نشینن، پێشمەرگە ڕۆڵی پاڵپشتی دەگێڕێت و ناچینە ناوچە سونییەکان و بۆ شەڕی عەرەب."
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 11,892 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!