قەڵای شیلە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی گوندی شیلە پێکهاتووە لە دوو گردی نیمچە بازنەیی کە دووری یەکەمیان لە گردی دووەم 100م دەبێت وە قەڵایەکە دەکەوێتە سەر گردی دووەم کە لە سێ بەش پێکهاتووە. مێژووی درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی ساسانی یەکان (226- 639 ز) ئەویش بەهۆی بوونی (ایوان) لە بینایەکەدا. بە پێ ی لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەرکەوتووە ئەم بینایە پەرستگایەکی زەردەشتی بووە ئەویش بەهۆی بوونی ئاگردان و چوار کۆڵەکە لە پەرستگا زەردەشتییەکاندا هەیە.[1]
قەڵای شیلە مێژوی دەگەڕێتەوە بۆ ( 1500 ) ساڵ پێش زایین:
قەڵای شیلە - کۆنترین قەڵای مێژوو لە باشووری شاری کۆیە:
گوندی شیلە شیلە گوندێکە بە دووری ( 5 ) کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری شاری کۆیە لە ڕۆژهەڵاتییەوە گوندی ( عەوداڵانە ) ، لە ڕۆژاواشیەوە گوندی ( مام قلینجە ) لە باکووریشیەوە ( هەرمۆتە ) لە باشووریشەوە گوندی ( داربەڕووە ) دانیشتوانی ئەم گوندە زۆربەیان سەر بە عەشیرەتی (زەنگەنەن) ، بەشێکیشی سەر بە عەشیرەتی (مامە سێنی) ن. ئەم گوندە مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیه و چەند شوێنەوارێکی دێرینی لێیە، لەوانە ( ئاشی گۆمی هەنارە ، گۆڕستانی شێخ محەمەد کە ناسراوە بە شێ محەمەد ، قەڵای شیلە کە مێژووەکی دەگەڕێتەوە بۆ 1500 ساڵ پێش زاینی) . بە پێی سەرچاوە مێژوویەکان لەم قەڵایەدا ساسانیەکان حوکمیان کردووە، لە ساڵانی هەشتاکان دا گوندی شیلە یەکێک بووە لە گوندە گەورەکانی وڵاتی کۆیە کە ژمارەی ماڵەکانی لە سەرووی ( 80 ) ماڵەوە بووە دواتر لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە خاپوور کراووە، دانیشتوانەکەی ئاوارەی شارەکانی کۆیە و هەولێر بوون. دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ( 1991 ) بەشێک لە ماڵەکان گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان و گوندی شیلەیان ئاوەدان کردەوە ، لە ئێستادا ژمارەی ماڵەکانی ( 40 ) ماڵه و دانیشتوانەکەی بەشێکی بە ئاژەڵداری و بەشێکی تریشی فەرمانبەری حکومین. ئەم گونده و قەڵاکەشی هیچ گرینگی پێ نەدراوە کە ئێستا دەبو ئەو قەڵایە شورایەکی لۆ بکرێت و نۆژەن بکرێتەوە بە هەمان دیزاینی خۆی و لە ڕوخان و داتەپینی زیاتر بپارێزرێت کە خەریکە دێ ئاسەواری بەتەواوەتی لە ناو بچێت .[2]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,710 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!