- شەوی ڕابردوو 32 کوردی ئێزدی لە دەستی چەکدارانی داعش دەربازبوون و گەیشتنە ناوچەی ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە.
- ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەپەگە ئاشکرایدەکات کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەردوو کانتۆنی کۆبانێ و جەزیرە، 16 چەکداری ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشیان کوشتووە.
- شەوی ڕابردوو لە میحوەری مەخموور، ڕەشەبایەکی بەهێز هەڵیکرد و بەهۆیەوە 4 پێشمەرگە برینداربوون، یەکێک لە پێشمەرگەکانیش باری تەندروستی ناجێگیرە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,738 keer bekeken