ئاوی سەرچاوەی زەڵمی هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو زیادی کردووە و دانیشتوانی ئه و ناوچەیەش دەڵێن، پەنجا ساڵ لەمەوبەر لەم وەرزەدا سەرچاوەی زەڵم زیادی کردووە.
سەرچاوەی زەڵم ساڵانە لە وەرزی زستان و بە ڕەشەبا ئاوەکەی زیاد دەکات، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە ئێستادا ئاوەکەی زیادی کردووە و هۆکارەکەشی نازانرێت بۆ چی دەگەڕێتەوە.
شایەحاڵەکان باس لەوە دەکەن لە مێژووی 50 ساڵی ڕابردوودا، ئەمە دووەم جارە لە وەرزی هاویندا ئاوی سەرچاوەی زەڵم زیاد بکات و ئەمەش باخەوانانی ناوچەکەی خۆشحاڵ کردووە.
سەرچاوەی زەڵم کە لە هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوایە، خاوەنی ئاوێکی زۆرە، کە بە درێژایی ئاوی سەرچاوەکە باخ و شوێنی گەشتیارییە.
- 30-08-2015
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,330 keer bekeken