کۆنگرەی 2، لە ساڵی 1343 (1964)
ئەم کۆنگرەیە یەکەمین کۆنگرەی دوای تێک چوونی کۆمار و دواتریش گەرانەوەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بۆ سەر ڕێبازی ئەسڵیی خۆی و قەتعی ڕابیتەی تەشکیلاتی لە گەل حیزبی توودەی ئێران بوو.
کۆنگرەی دوو لە گوندی " سونێ " هەڵکەوتوو لە سنووری نێوان سەردەشت و قەڵادزێ یە کە دواتریش ساڵانێکی زۆر بنکە و بارەگای حیزبی لێبووە، بەڕێوە چووە.
بەشدارانی کۆنگرە جەمعێکی زۆر لە ئەندامان و کادرەکانی حیزب بوون کە هاوکات بووە لە گەل گەرماو گەرمی شۆڕشی ئەیلوول لە باشووری کوردستان.
لەو کۆنگرەیە دا بە بێ ئەوەی ئەساسنامەیەک بۆ حیزب پەسند بکەن، ڕیبەری یەکی نوێ هەڵدەبژێرن و ئەو ڕێبەریەش سەید عەبدولا ئیسحاقی وەک کەسی یەکەمی حیزب دیاری دەکەن بەلام، هەتا ئێستاش لە هیچ بەڵگەیەکی حیزبی دا نەهاتووە کە بەڕێزیان سکرتێر، ڕێبەر، یان پێشەوای حیزب بووە ؟ تەنیا ئەوە گوتراوە و نووسراوە کە کاک عەبدولا ئیسحاقی بەرپرسی یەکەمی حیزب بووە، کە دیارە ئەوەش ناڕوونی یەکە لە مێژووی حیزب دا.
بڕیارەکانی گرینگی کۆنگرە ئوانە بوون : حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دەبێتەوە پاشکۆی پارتی دێمۆکراتی کوردستان و سەربەخۆیی سیاسیی خۆی لە دەست دەدات. ناوی ئۆرگانی فەرمیی حیزب واتە ڕۆژنامەی کوردستان دەگۆردرێ بە " دیسان بارزانی " و بە فەرمی پشتیوانی لە بارزانی دەکەن و عەمەلەنیش دەبنە بەشێک لەو حیزبە و بۆ جاری دووهەم حیزب سەربەخۆیی سیاسیی خۆی لە دەست دەدات.
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,020 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!