کۆنگرەی پێنج (کۆنگرەی شەهیدان) لە 16 ی سەرماوەزی 1360(1981) لە شێوەجۆی ناوچەی سەردەشت.
دوای کۆنگرەی 4 و جیابوونەوەی تاقمی 7 کەسی، شەڕێکی قورس بە سەر خەڵکی کوردستان و حیزب دا سەپا. چەندین ئەندامی ڕێبەری و فەرماندەری بەوەجی هێزی پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕ دا شەهید ببوون، بەشێکی زۆری کوردستان داگیر کرابوو، هێرش بۆ سەر ناوچە ڕزگارکراوەکان بەردەوام بوو، بەتایبەتی سەڕی جاددە بانە سەردەشت و پیرانشار سەردەشت، هەموو شیمالی کوردستان بە جۆرێک کەوتبووە دەستی ڕێژیم و تاقمی 7 کەسی و میوانی "بزۆز". لەو کاتی دا حیزب دەرگیری شەڕێک بوو لە گەل چەند لایەنی هاوپەیمان.
لەو کاتە د ابوو کە حیزب وەک باوەڕی قووڵی بە دێمۆکراسی و خۆ گونجاندن لە گەل ڕەوتی ڕووداوەکان، کۆنگرەی پێنجەمی خۆی لە کات و ساتی دیاری کراوی ئەساسنامەیی دا بەڕێوە برد.
بڕیار وئاکامەکانی کۆنگرەی پێنج :
هەڵبژرادنی ڕێبەری و هەروها بۆ جاری چوارەم هەڵبژاردنی دوکتۆر قاسملوو وەک سکرتێری گشتی.
پەسند کردنی دوروشمی تاکتیکیی خەبات بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی.
درێژە دان بە بەرگری لە ناوچە ڕزگار کراوەکانی کوردستان.
مەحکووم کردنی پیداگریی خومەینی بۆ درێژەی شەڕی ئێران و عێڕاق.
بەشداریی حیزب لە شوورای نیشتیمانیی بەرگری دا کە لە پاریس پێک هاتبوو و هەر ئەو ساڵە حیزب بوو بە ئەندامی شوورا.
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,582 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!