بەپێی ئامارێکی تایبەت کە لە بەر دەستی خەندان دایە دەرکەوتووە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەبەراورد بە ساڵانی 2013 و 2014 ڕێژەی پڕۆسەی هاوسەریی کەمی کردووه و لە بەرامبەریشدا ڕێژەی لێک جیابوونەوە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی ڕابردوودا لە دەڤەری ڕاپەڕین لە هەرسێ دادگاکانی باری کەسیەتی ڕانیه و پشدەرو حاجیاوا 2630 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوه و لە بەرامبەریشدا 372 حاڵەتی لێک جیابوونەوە تۆمار کراوە، ساڵی 2014 گرێبەستی هاوسەر گیری زیاتر 3000ی تێپەڕاندووە حاڵەتی لێک جیابوونەوەش کەمتربووە لە 200 حاڵەت.
علی عەبدوڵڵا پارێزەرو چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی بە خەندانی ڕاگەیاند: "ئامارەکانی گرێبەستی هاوسەرگیری و لێک جیابووە لە ئێستادا بۆتە جێگەی نیگەرانی کە ئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە خراپی باری دارایی هاوڵاتیانەوە هەیە، چونکە گەنج لەم وڵاتەدا بێ کاره و نزمی داهاتیشی بۆتە هۆکارێک کە نەتوانێت پرۆسەی هاوسەریی ئەنجام بدات و لە بەرامبەریشدا قەیرانی دارایی هەر بەردەووامە کە ئەمەش پاڵنەری سەرەکییە بۆ لێک جیابووەنە"
هەر لە سەر ئەم پرسە سارا ئیسماعیل توێژەری کۆمەڵایەتی بە خەندانی ڕاگەیاند: "زیادبوونی ڕێژەی تەڵاق و لێک جیابوونەوەی کۆتایی و کاتی جگە لە قەیرانی دارایی کە هۆکاری سەرەکییە هاوکات پەیوەندیشی بە هۆشیاری تاکەکان بۆ پڕۆسەکه و هاوسەرگیری پێش وەخته و هۆکارەکانی پەیوەندی کردن و کێشە کۆمەڵایەتی یەکانیشەوە هەیە ".
ناوبراو دەشڵێت: "کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات و ناجێگیری بارودۆخی سیاسی و کێشەی نیشتەجێبوونیش ئەوانیش بوونەتە مۆتەکەی ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگای باشووری کوردستان، بەتایبەت گەنجان بۆیە ئامارەکانی لێک جیابوونەوە ڕوویان لە زیادبوون کردووە پێکهێنانی هاوسەرگیریش کەمی کردووە.
- 12-01-2016
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,695 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!