- شەڕڤانان دوای شەڕێکی قورس لەگەڵ #داعش# توانیان گوندەکانی (حیزا، کدور، ڕومانە، شیخ عبید، مستاحە و جب محمد) و ژمارەیەک کیڵگەی دیکە لە دەوروبەری ئەو گوندانە لە باشووری #مەنبەج# کۆنتڕۆڵبکەن.
- ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەحوسێنیەی جەعفەر سادق لەشاری #کەرکووک# ئەنجامدراو 2 پۆلیس و هاوڵاتییەکی مەدەنی برینداربوون.
- سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا ڕایگەیاند، #یەپەگە# و چەکدارانی سەر بە ڕژێمی سوریا لەڕێی شاندێکی سەربازی ڕووسیا گەیشتونەتە ڕێکەوتن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست.
- کاتژمێر 9:20 خولەکی ئەمشەو منداڵێک لەگەڕەکی تسعینی شاری کەرکووک بە پشتێنی بۆمب ڕێژکراوەوە دەستگیرکرا.
- فەرماندەیەکی یەپەگە ڕایگەیاند، لەشەڕوپێکادانی چەند ڕۆژی ڕابردوویان لەگەڵ چەکدارانی سەر بەرژێمی سوریا لە #حەسەکە#، لانی کەم 70 سەرباز کوژراون.
- بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی سەباح-ی تورکی، ئێوارەی ئەمرۆ بۆمبێکی چێندراو لە شارۆچکەی #وێرانشار#ی سەر بە شاری ئورفە (#ڕوها#) لەکاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی سوپادا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و سێی دیکە برینداربوون.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 22,292 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!