دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت لە خانەکانی بێسەرپەرشتان لە هەرێمی کوردستان 134 منداڵی بێ دایک و باوک بوونیان هەیە و لەو ژمارەیەش بەشێکیان تائێستا دایک و باوکیان نادیارە.
یوسف واحید، بەڕێوەبەری خانەی بێسەرپەرشتانی کچانی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لەخانەی نەوجەوانانی هەولێر 38 منداڵی بێسەرپەرشت هەن کە هەندێکیان باوک و دایکیان لێکجیابوونەتەوە و هەشیانە باوکیان مردووە، بەڵام دایکیان ئامادە نییە بەخێویان بکات و بە پێچەوانەشەوە هەمانە دایکیان مردووە و باوکیان ئامادە نین بەخێویان بکەن".
هاوکات هەمزە مەغدید، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک 96 منداڵی بێسەرپەرشت لە خانەکانی نەوجەوانان بەخێودەکرێن کە تەمەنیان لە یەک ساڵی تا سەروی 20 ساڵیدایە".
لەبارەی دابینکردنی پێداویستییەکان، هەمزە مەغدید وتی "حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی پێداویستییەکانی ڕۆژانە و مافەکانی ئەو منداڵانە دابین دەکات و بەشێکی پێداویستیەکانی تریش لەلایەن خەڵکەوە دابیندەکرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد خەڵک هەیە منداڵی نییە داوای کردوە یەکێک لەو منداڵانەی پێبدرێت بەمەرجی ئەوەی منداڵەکە بخرێتە سەر ناویان، بۆیە تائێستا بەپێی یاسا چەند هاووڵاتیەک منداڵیان بردۆتەوە و لای خۆیان بەخێوی دەکەن و منداڵەکەش بەیەکجاری دەبێتە هی ئەو کەسە.
- 09-10-2016
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,941 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!