دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەمەبەستی چارەسەرکردنی تەواوی ئەو گرفتە بازرگانییانەی لە نێوان سلێمانی و کرماشاندا هەن سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری کرماشان کۆبونەوە و پارێزگاری کرماشان ئاماژەی بەوەدا "شوێنێک بۆ کارکردن وەک بازاڕی ئازاد 40 هەزار دۆنمە لەنزیک مەنزریە دیاریکراوە".
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "کۆبونەوەکەمان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بوو کە لە مەرزی پەروێزخان هەن تا پارێزگاری کرماشان گرفتەکان چارەسەر بکات".
ڕاشیگەیاند ''کۆمەڵێک چارەسەرمان خستەڕوو کە بەهەوڵی هەردولا کێشەکانی پێ چارەسەر بکەین بەتایبەت هاتوچۆی ئۆتۆمبێل کە شۆفێرانی بارهەڵگری نیگەرانکردوە بۆئەوەی کاری بازرگانی پەکی نەکەوێت پێویستە کارئاسانی تەواوبکرێت بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگران".
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد ''پێشتر سێ پرۆتۆکۆل واژۆکراوە بۆ دروستکردنی سێ ناوچەی ئازاد لە کوردستاندا لەو ناوچانەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەسنورەکان تێدایە، بەڵام تائێستا ئێران کاری لەسەر ئەو ناوچانە نەکردوە بۆیە دەمانەوێت پارێزگاری کرماشان کار بکات بۆ دەستپێکردنی ناوچەی ئازاد لەسنوری پەروێزخان تا بتوانن بەشێوەیەکی فراوان بازرگانی لەو ناوچە ئازادەدا بکرێت".
ئەسەدولا ڕازانی، پارێزگاری کرماشان لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند "ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە باسکران بۆئەوەی کاری بازرگانی خێراتربێت و بتوانین بەشێوەیەکی فراوانتر کاری بازرگانی زیاد بکەین لەسنوری پەروێزخان".
لەبارەی ناوچەی ئازادەوە ڕایگەیاند "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کارکردن لەسەر بازاڕی ئازاد وە ئەو شوێنەی دیاریکراوە 40 هەزار دۆنمە لەنزیک مەنزریە بۆیە شوێنەکە دیاریکراوە ئەوە دڵخۆشکەرە وە ئێمەش کاری بۆ دەکەین".
- 16-12-2016
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,409 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!