دوارۆژ، ئارام سەعید
بەرێوەبەرێکی وەزارەتی کشتوکاڵ قەبارەی پیویستی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ گۆشتی سور و سپی لە کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "کوردستان لە دابینکردنی گۆشتی سور کورتهێنانی هەیە".
ڕەمەزان محەمەد، بەرێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "سەرچاوەی هاتنی گۆشتی سور جگە لەبەرهەمی ناوخۆیی بەدوو شێوەیە، بەشێکی بەشێوەی بەستوو دێت و بەشێکی دیکە وەک ئاژەڵی زیندوو لەبەرئەوەی لە کوردستان نەتوانراوە بە بەرهەمی ناوخۆ پیوستی خواستی هاوڵاتیان بۆ گۆشتی سوور پربکرێتەوە".
سەبارەت بە گۆشتی سپی، وتی "لە بەرهەمی گۆشتی مریشک لەکوردستان توانای تەواومان هەیە بەڵام لەبەرئەوەی کۆی پرۆژەکانی کێڵگە پەلەوەرییەکان کارناکەن، بۆیە دەتوانین بڵین 85% بەرهەمی ناوخۆ لە ئێستا دابین دەکرێت لەکاتێک لە گۆشتی سور تەنیا 45%ی دابین دەکرێت".
ڕەمەزان ئاماژەی بە هۆکارەکانی کەمی گۆشتی ئاژەڵ لە کوردستان کرد و پێیوایە بەشێکی پەیوەندی بە ئەستەمی بەخێوکردنی ئاژەڵ و هەروەها زۆری مەترسییەکان لەسەر ئاژەڵ لە چاو مریشک دەگرێتەوە و دەڵێت"هەر تاکێک لەهەرێمی کوردستان پیویستی بە 14.4کیلۆگرام گۆشتی سور(ئاژەڵ)، 23.9 کیلۆگرام گۆشتی سپی (مریشک) هەیە".
- 24-01-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,992 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!