بەداخەوە ئاگادار بووین کاک #عەبدوڵرەزا کەریمی# ناسراو بە #ئەبوو کەریمی# ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. کاک ئەبوو تێکۆشەرێکی دێرین خەباتکارێکی ئازادیخواز و ناسراوی ناو بزافی ڕزگاریخوازی کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو. وەک کەسێکی چەپ و ئەندامی چریکە فیداییەکانی خەڵکی ئێران هەر لە سەرەتایی ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانەوە لە گەڵ ڕابەری گیانبەختکردووی #کۆمەڵە# کاک #فۆئاد مستەفا سوڵتانی# و هەروەها کاک #عەبدوڵڵا موهتەدی# سکرتێری گشتی کۆمەڵە ئاشنا بوو و هاوڕێیەکی نزیکیان بوو. دواتریش لە ڕیزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا درێژەی بە کار و تێکۆشانی سیاسی خۆی داوە و ئەم پەیوەندییە و دۆستایەتییەی هەر بەردەوام بووە. شیاوی باسە کاک ئەبوو سیمایەکی سیاسی و ناسراوی ناوچەی #کرماشان#یش بوو. بێگومان مەرگی کاک ئەبوو ئێمەی خەمبار کردوو و هەروەها خەسارێکیشە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیمان، ئێمە بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و هاوڕێیانی دەکەین.
سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
14-02-2017ی زاینیی
26ی ڕێبەندانی 1395ی هەتاوی
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,526 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!