لە یادی 55 ساڵەی دامەزراندنیدا، بەگەرمی پیرۆزبایی لە یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و تەواوی مامۆستایانی بەڕێزی کوردستان دەکەین، به و هیوایەی ئەم بۆنەیە ببێتە هاندەرێک بۆ خەباتی بەگوڕتری پیشەیی و مەدەنیی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان و کوردستان.
لەم یادەدا، بەڕێز و پێزانینەوە لە هەڵوێست و بەرگەگرتنی جوامێرانەی مامۆستایان، ئەوانەی وێڕای هەموو دژواری و سەختییەکان، نەیانهێشت پرۆسەی خوێندن و پەروەردە پەکی بکەوێت دەڕوانین کە بە گیانێکی پێشمەرگانەوە ڕەفتاریان کرد و لە پەروەردە و فێرکردن بەردەوام بوون. هەروەها بە ڕێزەوە یادی ئه و خەبات و تێکۆشانە دەکەینەوە کە مامۆستایانی کوردستان و یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە سەردەمی شۆڕش و قۆناغەکانی تێکۆشاندا سەربەرزانە تۆماریان کردووه و لەم پێناوەدا شەهید و قوربانیشیان داوە. ئەمڕۆش مایەی شانازییە کە یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بووەتە ڕێکخراوێکی دیاری خاوەن پێگەیەکی سەنگین و سنووری ڕێکخراوێکی لۆکاڵی تێپەڕاندووە.
لە یادەدا دووپاتی دەکەینەوە کە وێڕای هەموو کێشە و سەختییەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بایەخدانی زیاتر بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن بەردەوام دەبێت، هەموو هەوڵێکیش دەدات بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانێکی گونجاوتر کە شیاوی پێگە و ئەرک و ڕۆڵی پڕ بایەخیان بێت، بۆ مامۆستایان دابین بکات. مامۆستایانی دڵسۆز کە سەلماندییان لە هەموو دۆخە هەستیار و چارەنوسسازەکاندا نموونەی خۆڕاگرین و لەپێناو مسۆگەرکردنی ئێستا و داهاتوویەکی گەشتر بۆ نەوەکانمان، بە هیچ شێوەیەک کۆڵ نادەن.
دووبارە ئەم یادە پیرۆز بێت، هیوای سەرکەوتن بۆ یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و تەواوی مامۆستایانی کوردستان دەخوازین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
15-05-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,796 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!