بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی 3شەممە 16ی جۆزەردانی 1396ی هەتاوی، لە گرتووخانەی ناوەندی خوڕەماوا لە پارێزگای #لوڕستان#، گیراوێکی لوڕ لە سێدارە درا.
“هومایون تولابی” بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست بە ئێعدام سزا درابوو.
ناوبراو ماوەی 6ساڵ بوو لە بەندیخانە ڕاگیرابوو و لە ڕۆژی 2شەممە بەمەبەستی ئێعدام کردنی بۆ ژووری تاکەکەسی گوێزرابووەوە.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاند کە هومایون لە سەرلە بەیانی ڕۆژی 3شەممە لە حەساری زیندان لە سێدارە دراوە.
شایانی باسە سزای ئێعدام لە دەستهەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دا پێداگری لەسەر دەکردرێت و سەڕەڕای وشیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ساڵانە بە سەدان کەس بە بیانووی جیاجیا لە سێدارە دەدرێن.
http://www.kmmk.info/ku/6986
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
09-06-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,917 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!