دواڕۆژ، عەلی و زریان
وتەبێژی هاتوچۆی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، تەنها لەماوەی 16 ڕۆژی ڕابردووی مانگی ڕەمەزاندا 35 ڕوداوی هاتووچۆ ڕویانداوە و بەهۆیەوە 29 هاوڵاتی بونەتە قوربانی و زۆربەی ڕوداوەکانیش لەکاتی بەربانگ بووە.
رائید کاروان سدیق، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2017 ڕایگەیاند، لە سەرەتای ڕەمەزانەوە تائێستا 35 ڕوداوی هاتووچۆ لە سلێمانی ڕویداوە و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە ە 25ی تریش برینداربوون.
وتیشی، زۆربەی ڕووداوەکان بەهۆی خێرا لێخورین و لەدەستدانی کۆنترۆڵ بووە، زۆرینەشیان لەکاتی بەربانگ بووە، بەهۆی ئەوەی لەوکاتەدا شۆفێران بەخێراییەکی زۆرەوە لێدەخورن تا بۆ کاتی ڕۆژوشکاندن بگەنەوە ماڵەوە.
سەبارەت زۆربونی ڕوداوەکانی هاتووچۆ لەکاتی بەربانگ جاسم ئەحمەد، مامۆستای ئاینی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بەداخەوە موسڵمانان ڕۆژودەگرن، بەڵام لەماناکەی تێناگەن و نازانن بۆ چ مەبەستێک فەرزە لەسەریان، یەکێک لە حیکمەتەکانی ڕۆژوگرتن ئارامگرتنە.
وتیشی داواکارم لە سەرجەم موسڵمانان ئەگەر دەزانن ڕۆژوگرتنیان دەبێتە هۆی ئەزێتدان و نارەحەتکردنی خەڵکی باشتروایە ئه و ڕۆژوەش نەگرن.
12-06-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,488 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!