سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی #قائیمقامیەتی سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، زۆربەی دوکان و شوێنە گشتییەکان پابەندن بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردنەوە و سەرپێچییەکان کەمی کردووە.
بەپێی بەیاننامەیەکی قایمقامییەتی سلێمانی، گۆران قادر، ڕایگەیاندووە، لەچوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، پشکنین بۆ کاڵاوشمەکەکان دەکرێت لەرووی تەندروستی و ڤێتەرنەری و نرخەوه و سەرپێچی کەمی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی سەرەکی لیژنەکان پابەندکردنی دوکان و شوێنە گشتیەکانە بە ڕێنماییەکانی کارکردنەوە، نەک غەرامە کردنیانیان،ئەوەی جێی خۆش حاڵییە سەرپێچی بەرێژەیەکی زۆر کەم بۆتەوە و ڕوو لە نەمان دەکات بەجۆرێک لەگەڕان وبەدواچوونەکانی شەوی ڕابردوودا تەنها یەک پسوڵەی ئاگادارکردنەوە بۆ خاوەن کارێک کراوە.
بەوتەی گۆران قادر، لەکۆتایی مانگی ڕەمەزانیش لیژنە هاوبەشەکان لە ئێوارەوە تا بەرەبەیان و ڕۆژانی دواتر بەردەوامن لە سەردان و پشکنینزۆربەی دوکان و شوێنە گشتیەکان پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردنن.
خەندان
20-06-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,322 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!