#بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی# دژ بە ژنان لە کۆنفرانسێکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەرێمی کوردستان ئاماری توندوتیژییەکانی ئاشکرا کرد و ڕای دەگەیەنێت لەماوەی ساڵانی 2015 و 2016 بەرانبەر بە ئافرەتان 21 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراوە..
بەپێی ئامارەکە، لە#گەرمیان# و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، 21 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی دژ بە ئافرەتان تۆمارکراوە.
ڕوونکراوەتەوە، کە تەنها لە ساڵی 2015 دا 16 حاڵەت تۆمارکراون، بەڵام لە ساڵی 2016 ژمارەی توندوتیژییەکە بۆ پێنج حاڵەت کەم بووەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکە، لە سنووری گەرمیان له و دوو ساڵەدا کۆی سکالا و توندوتیژییە تۆمارکراوەکان گەیشتووەتە سەرووی هەزار و 500 حاڵەت.
07-05-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,901 keer bekeken