بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بەناوی خۆم و #پەرلەمانی کوردستان#ەوە، پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیانی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و فەرمانبەران و سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان دەکەم.
لەم ڕۆژەدا، کە هەمومان لە پێشوازی ڕۆژەکانی جەژنی ڕەمەزان داین، هەرێمەکەمان لەبەردەم وێستگەیەکی پڕ لە کێشە و ململانێ و قەیرانی دارایی و بێ موچەیی و چەندین کێشەی کەڵەکەبووی سیاسی تردایە و ئەمەش باری ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هێندەی تر قورس کردووە.
هیوادارین هاتنەوەی جەژن، بکرێتە دەرفەتێک بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان و کاری پێکەوەیی لە نێوان هەمو لایەکدا بۆ هێنانە کایەی ژیانێکی شەرەفمەندانە و سەربەرزانە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایدا دوبارە جەژنی ڕەمەزان لە خێزان و کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پیرۆز دەکەین.
د. یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
24-6-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,471 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!