Bibliotheek Bibliotheek
Zoek

Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!


Search Options





Geavanceerd zoeken      Toetsenbord


Zoek
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Verzenden
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Gereedschap
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Talen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mijn account
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
Zoek Verzenden Gereedschap Talen Mijn account
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Over
 Willekeurig artikel!
 Algemene voorwaarden
 Kurdipedia Archivists
 Uw mening
 Mijn verzamelingen
 Chronologie van de gebeurtenissen
 Activiteiten - Kurdipedia
 Help
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen 518,359
Fotos 105,199
Boeken 19,474
Gerelateerde bestanden 97,358
Video 1,394
Plaatsen
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: d...
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne...
Bibliotheek
21 STRALEN
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdi...
ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی شکستی تیرۆریستانی داعش لەشاری موسڵ
We vatten en classificeren informatie in zowel thematische als taalkundige termen en presenteren deze op een moderne manier!
Groep: Bewijsstukken | Artikel taal: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Warderen
Uitstekend
Heel goed
Gemiddeld
Armoedig
Slecht
Toevoegen aan mijn verzameling
Schrijf uw commentaar over dit item!
Aanpassingen
Metadata
RSS
Zoek in Google voor een afbeeldingen voor het geselecteerde item!
Zoek in Google voor het geselecteerde item!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی شکستی تیرۆریستانی داعش لەشاری موسڵ
Bewijsstukken

ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی شکستی تیرۆریستانی داعش لەشاری موسڵ
Bewijsstukken

ئەمرۆ (29/6/ 2017) سەرۆک وەزیرانی #عێراقی فیدرال# بەرەسمی تێکشکاندنی تیرۆریستانی #داعش#ی لەشاری #موسڵ# ڕاگەیاند، کە سێ‌ ساڵ لەمەوبەرو لەهەمان مانگدا داعش وەک پایتەختی خەلافەتەکەی دیاری کرد.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لەکاتی خۆیداو لەبەیاننامەیەکدا لە(10)ی حوزەیرانی ساڵی 2014، کەوتنی موسڵی بەسەرەتایەکی مەترسیدار ناوبردو ڕایگەیاندبوو گۆڕینی ستراتیژی عەسکەری تیرۆریستان، لە تاکتیکی شەڕی لابەلای ڕەشەکوژییەوە، بۆ هێرشی بەرەیی فراوانی کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگاکان، ڕووداوی ڕاگوزەر نییه و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە پیلانی فراوانی ناوچەکه و هێزە کۆنەپەرستەکانەوە هەیە، ئاشکراشە، ئەمجۆرە ستراتیژەی شەڕی بەرەیی فراوان، توانای عەسکەری و لۆجستی زۆرو زەبەندی دەوێ، کە بەبێ پشتیوانی دەوڵەتان، لە دۆخێکی وەکو عیراقدا، مەحاڵە ئه و توانایانە، دابینبکرێن.
دوای ماوەیەکی کەم لەکەوتنی موسڵ، داعش پەلاماری ناوچە دابرێنداروەکانی کوردستانی دا‌. لە#شنگال#، کوردانی ئێزیدی جینۆساید کرد و هەزاران هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون و سەدانی تریش بێ‌ سەروشوێنکران یان دوور لەهەموو ماف و بەهایەکی مرۆڤ، وەک کۆیلە مامەلەیان پێوەکرا و ژمارەیەک شارو شارۆچکە و گوندیش کاوڵکران. یەکێتی پێشترو لەهەمان بەیاننامەدا هۆشداری دابوو لەبارەی بوونی مەترسی لەسەر ناوچە دابرێندراوەکان و دەستپێکردنی هێڕش و دژەهێڕش بۆ سەر داعش.
لەکاتێکدا بەبۆنەی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش لە موسڵ، پیرۆزبایی لەگەلی کوردستان و گەلانی عێراق و هەموو ئازادیخوازان و دیموکراسیخوازان دەکەین، سەری ڕێز لەئاست گۆڕی پیرۆزی شەهیدان دادەنوێنن، کە گیانی خۆیان بەختکرد لەپێناوی پاراستنی کوردستان و مرۆڤایەتی، لەدڕندایەتی تیرۆریستانی داعش. سڵاوی خۆراگریش بۆ بریندارەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانیش دەنێرین.
بەسڵاوێکی گەرمیشەوە پیرۆزبایی لەهێزی پێشمەرگەی کوردستان، هێزەکانی دژەتیرۆرو ئاسایشی ناوخۆ، پێشمەرگە دێرینەکان و خۆبەخشەکان، هەموو هێزە تێکۆشەرەکانی تری ناو سەنگەری ڕوبەروبونەوەی تیرۆر دەکەین، کە داعشیان ڕوبەروی شکستی گەورە کردەوه و بوونە سیمیولی ئازایەتی و پاراستنی مرۆڤایەتی. گورزە کەمەرشکێنەکانی پێشمەرگە داعشی زیاتر لاوازکرد و سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی عێراقیش ئاسانترکرد.
لەرووی مرۆییشەوە، هەرێمی کوردستان زیاتر لەدوو ملیۆن ئاوارەی لەخۆگرت‌، سەرباری بوونی قەیرانی دارایی بەباشترین شێوە پێشوازیان لێکراو گەلی کوردستانیش نمونەیەکی بەرزی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستی پێشکەشکرد.
ڕزگارکردنی موسڵ وەک پایتەختی خەلەفەتەکەی داعش، لەرووی مەعنەویی و ستراتیژییەوە سەرکەوتنێکی گەورەیە و کۆتاییهاتنی قۆناغێکی سەخت و خوێناوی جەنگی ڕوبەرووبونەوەی تیرۆرو توندڕەوییە. بەڵام بەمانای کۆتاییهاتنی مەترسی تیرۆر و توندڕەوی لەناوچەکەدا نایەت، چونکە هێشتا ئەرکی گرنگ و قۆناغی تری تێکشکاندن و ڕیشەکێشکردنی تیرۆر ماوە، کە گرنگترینیان بریتیە لە:
1. ستراتیژی فکری و گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی بۆ ڕیشەکێشکردنی بیری داعش پەسەند بکری، هەروەها بەگژاچوونەوه و بنەبڕکردنی ئه و هۆکارانەی زەمینەی بەرهەمهێنانی بیری توندڕەوی و تیرۆر دەرەخسێنن لەکۆمەڵ.
2. ووشکردنی سەرچاوە دارایی و ماڵی و لۆجستیەکانی تیرۆر، کە پێویستی بەهەماهەنگی نێودەوڵەتی و ڕێوشوێنی یاسایی و سەربازی فراوان هەیە.
3. کردنەوەی کەیسی یاسایی بۆ تاوانەکانی داعش لەدادگا نێودەوڵەتیەکان و بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش لەسەرئاستی پەرلەمانی وڵاتان، بەتایبەتی جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزیدی و ڕزگارکردن و ئاشکردنی چارەنوسی ڕفێنراوو بێسەروشوێنکراوەکان.
4. درێژەپێدانی هێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازی و ئەمنیەکان لەلایەن هاوپەیمانان و پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ لەناوبردنی یەکجارەکی تیرۆریستانی داعش‌ بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی حەویجە و پرچەککردن و مەشقپێکردنی زیاتری هێزی پێشمەرگە.
5. ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانکراوەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و دابینکردنی پێدوایستیەکانی ژیان بۆیان.
6. قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکانی عێراق.
دوای ڕزگارکردنی موسڵ، هەلومەرجێکی نوێ‌ لەعێراق و ناوچەکە دێتەئاراوە، ئەگەر بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ نەکری مەترسی جۆراجۆر دەخوڵقێی. حکومەتی عێراق بەپرۆژەیەکی نوێی‌ ئاشتەوایی و گەرانەوە بۆ دەستورو تەوافق، کێشەکانی عێراق چارەسەر بکات، بەتایبەتی ئه و کێشانەی بوون بەهۆی ئەوەی داعش هەلومەرجەکە بقۆزێتەوه و ڕووبەروێکی بەرچاو لە خاکی عێراق داگیربکات. بۆ ئەوەی دەرگا لەسەر گفتوگۆیەکی بەرپرسیارانە بکرێتەوە لەنێوان لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی گفتوگۆ لەبارەی ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق.
بۆ گەلی کوردستان هەل و دەرفەتی مێژوویی و مەترسیشی لەخۆگرتووە، تاکە زامنیش بۆ کورد یەکریزی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی هێزە سیاسیەکان و کاراکردنەوەی پەرلەمانە، تاوەکو بەستراتیژێکی نیشتمانیی یەکگرتوو خۆی بۆ هەلومەرجەکە ئامادەبکات و ڕووبەرووی ئه و مەترسیانەش ببێتەوە، کە ئەگەری سەرهەڵدانیان هەیە.
- پیرۆزبێ‌ تێکشکاندنی تیرۆریستان لە موسڵ و ڕۆژی داڕمانی خەلافەتی داعش...
- سەرکەوتن بۆ ئازادیخوازان و بەرەی دژەتیرۆر...
- سڵاو لە شەهیدان. بژی پێشمەرگە و هێزە تێکۆشەرەکانی ناو سەنگەری تێکشکاندنی تیرۆر...
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
29-06-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,101 keer bekeken
HashTag
Bronnen
[1] Verklaringen en persberichten | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
Gekoppelde items: 2
Publication date: 29-06-2017 (7 Jaar)
Partij: ISIS
Provincie: Zuid Koerdistan
Soort document: Originele taal
Technical Metadata
De kopijrecht van dit artikel is gegeven aan Kurdipedia door de eigenaar van het item!
Item Kwaliteit: 99%
99%
Toegevoegd door ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح ) op 30-06-2017
Dit item is voor het laatst bijgewerkt door ( هاوڕێ باخەوان ) op: 30-06-2017
URL
Dit item is 6,101 keer bekeken
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Biografie
Araz Talib
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Biografie
Shene Baban
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan

Actual
Plaatsen
Mardin
25-08-2012
هاوڕێ باخەوان
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
23-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
21 STRALEN
13-07-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
21 STRALEN
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen 518,359
Fotos 105,199
Boeken 19,474
Gerelateerde bestanden 97,358
Video 1,394
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Biografie
Araz Talib
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Biografie
Shene Baban
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Folders
Bewijsstukken - Provincie - Buitenland Bewijsstukken - Soort document - Originele taal Bewijsstukken - Dialect - Nederlands Plaatsen - Provincie - Noord Koerdistan Plaatsen - Dialect - Koerdish - Badini Plaatsen - Plaats - Grote stad Bibliotheek - Provincie - Buitenland Bibliotheek - Boek - Politiek Bibliotheek - Dialect - Nederlands Bibliotheek - Publication Type - Gedrukte media

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contact | CSS3 | HTML5

| Pagina wordt gegenereerd in: 0.844 seconde(n)!