ئەگەر #ئاغاژن# حیز بێت، #کارەکەر# چی بکات
دیارە خەڵکی ڕەمەکی و ڕەشۆکی وشەی (حیز) بە پێودانگێکی خێڵەکی لێکدەداتەوە و پێی وایە کە وشەی حیز هاتە ئاراوە بەشێکی زۆری پەیوەندی بە دامێنی مرۆڤەوەیە، بەڵام ئەوە ڕاستییەکە نییە، چونکە وشەی (حیز) پێچەوانەکەی (ئازا)یە، لەبەرگریکردن ئەوەی هەڵمەتی دوژمن ڕاگرێ ئازایە و ئەوەی لەبەری ڕابکات حیزە، سەگی پاسەوانیش ئەگەر بوەڕێ و نەهێڵێت لە ماڵ و کەڵوپەلی خاوەنەکەی نزیک بێتەوە پێی دەوترێت سەگێکی ئازا بەپێچەوانەکەشی پێی دەوترێت سەگێکی حیزە، وشەی حیز پێچەوانەی (ئازا، بێ هەڵوێست، سەخی و دڵواڵا و دڵکراوە و تاد) دێت، ئەم پەندە کوردییە لە کوردەواریدا بەکارهاتووە بۆ کەسێک کە پەروەرێنی ماڵ و خاوەنماڵ بێت و پاسەوانی و هەڵوێست و ئازایەتی نەبێت بۆ دیوەخان و دەروهەیوان و ماڵی خۆی چۆن کارەکەر و غولام و خزمەتگوزرارەکان دەتوانن ئەو خزمەت و بوارەی کاری تێدا دەکەن سەرکەوتوو بن چونکە ئەوان بەندەی گوێڕایەڵن.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,511 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!