رووداو - هەولێر
کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن ڕایگەیاند، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕی 15 ملیۆن دۆلاری وەک حەقدەستی مانگی 3ی ئەمساڵی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان، وەرگرتووە.
لەو 15 ملیۆن دۆلارە، 12 ملیۆن دۆلار حەقدەستی هەناردەکردنی نەوتە لە مانگی ئاداردا، سێ ملیۆن دۆلاری دیکەش بۆ قەرەبووی حەقدەستە کەڵەکەبووەکانی کۆمپانیاکەیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان نەوتی کێڵگەی شێخان بەهۆی قورسبوونییەوە تێکەڵ بە بۆری نەوتی کوردستان - جەیهان ناکرێت و بە تانکەر هەناردە دەکرێت.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاندووە، بۆ پاراستنی کوالێتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان نەوتی شێخان بەجیا وەک نەوتی قورس هەناردە دەکات.
رۆژی چوارشەممە بەهۆی وەرگرتنی حەقدەستەکانییەوە، بەهای هەر پشکێکی کۆمپانیا گۆڵف کێستۆن لە بازاڕی بۆرسەی لەندەندا بەڕێژەی 1.6% بەرزبووەوە و گەیشتە 101 پێنس.
06-07-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,599 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!