هێزە عێراقییەکان، ئەمڕۆ (پێنج شەممە 06-07-2017) کچێکی ئێزدییان لە مووسڵی کۆن لە بەری ڕاستی شاری مووسڵ، ڕزگار کرد، کە پێش سێ ساڵ لەکاتی داگیرکردنی شنگال، ڕفێندرا بوو.
بەپێی بەیاننامەیەکی خانەی میدیای جەنگ (سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق)، فیرقەی 16ی سوپای عێراق، کچێکی ئێزدییان ڕزگار کرد و سێ چەکداری داعشیان کوشت کە دەیانەویست کچەکە شەهید بکەن کاتێک هەوڵی دا بەره و لای هێزەکانیان لە ناوچەی شەهوان لە دەستیان هەڵبێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە سێ چەکدارەکەی داعش دەیانەویست کچەکە بگرن و بیکوژن، بەڵام هێزەکانیان بەدەست هاتن و هەرسێکیان کوشت.
لە بەیاننامەکە ڕوون کراوەتەوە، کە کچەکە ناوی (ویئام حەمید تەعلۆ)یە و لەدایکبووی ساڵی 2001ە، پێش سێ ساڵ لە مانگی ئابی 2014 دوای ڕووخانی مووسڵ و داگیرکردنی شنگال، ڕفێنرا، دواتر براوەتە سووریا و ماوەیەکی کەم لەوێ ماوەتەوە، پاشان گەڕێنراوەتەوە بۆ تەلعەفەر و لەوێشەوە بۆ مووسڵ.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ویئام حەمید لە گوندەکەی خۆیان لە گەڵ 77 پیاو و ژن و منداڵی خزمیاندا ڕفێندران. ئەوکات باوکی و چەند ئەندامێکی بنەماڵەکەی لەدەست داعش ڕزگاریان بوو.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,486 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!