لە ساڵی 1979 لە #جەلەولا- گوڵاڵە# لە دایکبووە. تا پۆلی 12ی ئامادەیی خوێندووە، بەهۆی تەقینەوی ساڵی 2002 لە شەقامی سالم بریندار بووە، کە ڕێژەی بریندارییەکەی 80% بووە، ئەوەش بووەتە هۆی دابەڕانی لە خوێندن. بۆ چارەسەر ڕوویکردووەتە وڵاتی ئەڵمانیا، ئێستا لەو وڵاتە دەژی.
وەک وەرزشکار لە تەمەنی مناڵییەوە خولیای وەرزشی هەبووە، بە تایبەت تپی پێ، وەک ڕاهێنەر چەندین جار خوڵی کردووەتەوە بۆ تیپی گەڕەکەکانی #سلێمانی#، ساڵی 1994 یاریگای چاڵەکەی #زەرگەتە#ی لە سلێمانی دروستکردووە. لەم ساڵەدا وەک ڕاهێنەر دەرکەوتووە. بەڵام وەک وەرزشوان تەمەنی وەرزشی کورت بووە، بەهۆی برینداربوونیەوە.
تاکە وەرزشدۆستە کە 6 ساڵە، کە توانییویەتی، دوو پەیج لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک بۆ خزمەتی وەرزش و وەرزشوانان درووست بکا بەناوەکانی: وەرزشکارە دێرینەکانی سلێمانی، وەرزشوانی سلێمانی. لەم دوو پەیجەدا، وێنەی وەرزشوان، تیپەکانی وەرزش لە سلێمانی و هەواڵ و ئاگاداری لەسەر ژیانی وەرزشوانان بڵاو دەکاتەوە.
لە ساڵی 2017 هاتووەتەوە بۆ کوردستان لەلایەن ڕاهینەرکانی شاری سلێمانی خەڵاتکراوە، وەک سەرپەشتیاری وەرزشوانە دێرینەکان هەڵبژێردراوە. ئێستا سەر پەرشتیاری فێرگەی وەرزشی برایەتی یە لە گەڕەکی زەرگەتەی سلێمانی.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 10,695 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!