لە ماوەی چوار ڕۆژدا زیاتر لە هەزار هێکتار لە ڕووبەری لەوەڕگە و دارستانەکانی دەڤەری کۆساڵانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاگردا سووتاون.
چوار ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای پاسدارانەوە ئاگر لە لەوەڕگە و دارستانەکانی دەڤەری کۆساڵانی شاری مەریوانی سەربە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتەوە و زیاتر لە هەزار هێکتار زەوی ئەو دارستان و لەوەڕگانە لە ئاگردا سووتان و بوونە خۆڵەمێش.
ئەگەرچی ناوەندە حکومییەکان باس لە کۆنتڕۆڵکردنی پەرەسەندنی ئاگرەکە دەکەن، بەڵام ڕێکخراوی سەوزی چیای شاری مەریوان ڕایگەیاندووە، کە ئاگرەکە بەردەوامە و بانگەوازیی لە خەڵکیش کردووە بۆ هاوکاریکردن کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
جێگای ئاماژەیە، ئاژانسی هەواڵی فوراتیش لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە، کە داربەڕووەکان لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان تووشی نەخۆشییەک بوون، کە پێدەچێت بە دەرمان تووشی بووبێتن، چونکە پسپۆڕانی ژینگە پێیانوایە، بەڕوو بە شێوەی سروشتی بەو ئاستە تووشی نەخۆشیی نابێت.
سوپای پاسدارانی ئێران ساڵانێکی درێژە بەنیازی ڕێگریکردن لە جموجوڵەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دارستانەکان بە شێوەی جیاواز لەناودەبات یان دەسووتێنێت.
20-07-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,896 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!