بەرپرسی یەکەی #گورچیلە#ی دەستکرد لەنێو نەخۆشخانەی شار ڕایدەگەیێنێت بەهۆی کەمی ئامێرەکانی شووشتنی گورچییلە، مانگانە تەنیا دەتوانن 500 شووشتنی گورچیلە ئەنجامبدەن.
نەسرەدین عومەر، بەرپرسی سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لەنێو نەخۆشخانەی شار دەڵێت سەنتەرەکەی ئەوان سەرەکییە و چەندین سەنتەری دیکەی جیاوازیان لە #سەیدسادق#، #کەلار# و #ڕانیە# هەن. ئەمەش گوشاریی سەر سەنتەرەکانی نێو شاری کەمکردووەتەوە.
نەسرەدین عومەر دەڵێت بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ژمارەی ئەوانەی شووشتنی گورچیلەیان بۆ دەکرێت زیادیکردووە و هۆکاری ئەمەش بۆ زۆرتر دەستنیشانکردنی تووشبووان دەگەڕێننەوە.
23-07-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,990 keer bekeken